English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە
2018-06-12 [11:35 AM]

ZNA- ھەولێر


لیژنەی بینینی مانگ سەر بەوەزارەتی ئەوقافی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی لەبارەی جەژنی ڕەمەزان بڵاوكردەوە.


لیژنەكە لە ڕێگەی هەژمارێكی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردەوە "كاتژمێر حەفتی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی حوزەیران، لیژنەی بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە".


بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەكە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بانگھێشت كرد، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی.


چاوەڕوان دەكرێ رۆژی هەینی ١٥ی حوزەیران، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.





ئەم هەواڵە 3037جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad