English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناکۆکیەکانی ناو مالی شیعە قولتر دەبنەوە
2018-06-12 [11:38 AM]

ZNA- ھەولێر


چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، سووتانی سندووقەکانی دەنگدان لە بەغدا، ناکۆکییەکانی ناو ماڵی شیعە و هێزەکانی سلێمانی زیاتر دەکات، بەشێوەیەک پێشبینی شەڕی چەکداری لێ دەکرێت، داواشیان وایە لەم دۆخەدا کورد خۆی نەکاتە تەرەفی ئەو ئاڵۆزییە لە عێراق و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێکی پاک لە هەرێمی کوردستاندا بکات.


رۆژی یەکشەممەی رابردوو، ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی سندووقەکانی دەنگدان لە ناوچەی رەسافەی بەغدا کەوتەوە.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق رای گەیاند، کۆگاکە ئەو سندووقانەی تیادا هەڵگیراون، کە بەشێک لە دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقی تیادایە.


بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەکان، رۆژی یەکشەممەی رابردوو، هێزێكی چەكدار، بە چەند سەعاتێك پێش لە ئاگركەوتنەكە چوونەتە ئەو کۆگایەی، کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سندووقەکانی تیادا هەڵگرتوون و فەرمانیان بە پاسەوانەكانی ناوەندەكە كردووە، ناوچەكە چۆڵ بكەن ‌و خۆیان پاسەوانیی دەكەن، دوای ئەو رووداوە بە دوو سەعات، ناوەندەكە گڕی گرتووە.


بەپێی زانیارییەکان، ئەو ناوەندەی هەڵگرتنی سندووقەكانی دەنگدان لە بەغدا کە گڕی گرتووە، دەنگی ناوچەی رەسافەی بەغدا و ئاوارەكان ‌و هێزە ئەمنییەكانی عێراقی تیادا بووە، كە بە زیاتر لە 3 ملیۆن دەنگ خەمڵێنراوە.


لەدوای رووداوەکەشەوە، لایەنە عێراقییەکان، بەتایبەتی لایەنە شیعەکان یەکتری بە ئەنجامدانی ئەو رووداوە تۆمەتبار دەکەن و بە لێدوانەکانیان هێرش دەکەنە سەر یەکتری و هۆشداریی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی بە یەکتری دەدەن.


بەپێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوەی ئاگادارەوە لە بەغدا پێی دراوە، بە سەدان سندووقی هەڵبژاردن لەو رووداوەدا سووتاون و دیار نەماون، کە دەنگی دەنگدەرانی رەسافەی بەغدا و دەنگدەرانی تایبەتی عێراق و ئاوارەکانی تیادا هەڵگیراوە، لە کاتێکدا بەرپرسانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاماژە بەوە دەدەن، کە تەنیا ئامێرەکانی جیاکردنەوەی دەنگەکان سووتاون.


پیشتر پەرلەمانی عێراق، بڕیاریدا بە هەژمارنەکردنی دەنگدەرانی دەرەوەی عێراق و ئاوارە ئێزدییەکانی شنگال، کە بە گوتەی بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان، زیاتر بووە لە 2 کورسی، کە بەو هۆیەوە پارتی لە پارێزگای مووسڵ لە دەستی داون و لیستەکەی حەیدەر عەبادی، کراوەتە یەکەمی ئەو پارێزگایە.





ئەم هەواڵە 5323جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad