English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبونەوەکەی ئەمریکا و کۆریای باکور نرخی نەوتی بەرزکردەوە
2018-06-12 [11:44 AM]

ZNA- ھەولێر


نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان رووی لە بەرزبونەوەکرد، ئەوەش بەهۆی لێدوانه‌ ئه‌رێنییه‌كانى تره‌مپ له‌باره‌ى دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆنى سه‌رۆكى كۆریای باکور.

ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویکردەوە،بەستایشكردنى تره‌مپ بۆ دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور، نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى دنیا به‌رز بووه‌وه‌، کاتێک وتی"پێشكه‌وتنێكى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌ چوو و دیداره‌كه‌ زۆر نه‌رێنى بوو.

بەپێی رۆیتەرز، رۆژی سێشەممە نەوتی خاوى برنت نۆ سەنت بەرزبووەتەوەو نرخى هەربەرمیلێک بە 76 دۆلار و 55 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات خاوى تێكساس 14 سه‌نت به‌رز بووه‌ته‌وه‌و، نرخی هەربەرمیڵیک بە 66 دۆلار 24 سه‌نت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌مە کۆبونەوەی هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور له‌ سه‌نگاپووره‌ بەڕێوەچوو، دواى دیداره‌كه‌ش رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد بەمەبەستی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌تۆمى له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ى كۆریا.





ئەم هەواڵە 1174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad