English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە بەردەم مزگەوتێکی هەولێر کوژرا
2018-06-13 [08:17 AM]

ZNA - ھەولێر


دوێنێ شەو لە مزگەوتێكی شارۆچکەی کەسنەزانی نزیك هەولێر تەقە لە ئەفسەرێکی پێشمەرگە دەکرێت و دەکوژرێت.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئازانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "کاتژمێر 9:30 خولەکی دوێنێ شەو (12-6-2018) لە بەردەم مزگەوتی فاروق لە شارۆچکەی کەسنەزان تەقە لە ئەفسەرێکی پێشمەرگە بەناوی ( شێخ عوسمان عەبدوڵڵا) دەکرێت و دەکوژرێت".

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت. ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە لە مزگەوت هاتووەتە دەرەوە و پاشان بە دوو گوللە کوژراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

رابەر شێخ نووری، یەکێک لە نزیکەکانی ئەو ئەفسەرە راگەیاند، دوای ئەوەی لە نوێژی تەراویح لە مزگەوت هاتووەتە دەرەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە، دواتریش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

 





ئەم هەواڵە 2899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad