English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی قادر: پڕۆسەی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر، پاكترین پڕۆسە بووە
2018-06-13 [03:26 AM]


 

 

Thumbnail

ZNA - ھەولێر 


بۆ دوا بڕیار لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، چاوەکان لەسەر دادگای فیدراڵین کە دوا قسەی خۆی لەسەر یاسای هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکات.

دوێنێ ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری لەگەڵ ئەو دادوەرانە ئەنجامدا کە دەستنیشانکراون بۆ راییکردنی کارەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکاندا.

سەرۆكی لقی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایدەگەیێنێت كە پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەولێر، پاكترین پڕۆسە بووە، ئامادەیشن گەر بڕیار بدرێت بە دەست بژمێردرێنەوە، هەمان ئەنجامی ئێستای دەبێت.

عەلی قادر، بەرپرسی لقی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، راگەیاند: ئێمە وەك لقی هەولێری كۆمسیۆن ئامادەین هەر كاتێك بڕیار بدرێت دەنگەكان بە دەست هەژمار بكرێنەوە، دەیكەین".

قادر، هەروەها دڵنیایی دا لەوەی كە گەر بە دەستیش دەنگەكان بژمێردرێنەوە، لە هەولێر هەمان ئەنجامی ئێستای دەبێت. وەك خۆیشی ئاشكرای كرد، پڕۆسەی هەڵبژاردنەكە لە پارێزگای هەولێر، پاكترین پڕۆسە بووە.

سەرۆكی لقی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، روونیشی كردەوە، ئەوان وەك لقی كۆمسیۆن هاوكاریی هەموو لایەنەكان دەكەن، تاوەكو دوودڵی و گومانەكانیان بڕەوێنەوە.

12ی ئایاری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، دواتریش هەندێ لایەن لە ئەنجامەكەی رازی نەبوون، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش بڕیاری دا كە سەرجەمی دەنگەكان بە دەست بژمێردرێنەوە، هاوكات دوای سووتانی بەشێك لە سندووقەكانی دەنگدان لە كۆگاكەی رەسافەی بەغدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، كە ئەمە لە دەسەڵاتی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقدایە.





ئەم هەواڵە 3076جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad