English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تۆڕمیكس, یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردی
2018-06-12 [03:37 AM]


 

Thumbnail

له‌ ئێستادا تۆڕمیكس زیاتر له‌ 6 زمان به‌رده‌سته‌ 

تۆڕمیكس تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردیه‌ هاوشێوه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تری جیهان.

كه‌ به‌كارهێنه‌ران ئه‌توانن سوود مه‌ند بن له‌م تۆڕه‌ و ساته‌كانیان هاوبه‌ش بكه‌ن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بكه‌ن.

درووستكه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م تۆڕه‌ كوردیه‌ شاڵاو كۆییه‌ كه‌ ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆڕه‌كه‌شه‌ له‌ گفتوگۆیێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی تێك ئای باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ناوی تۆڕه‌كه‌یان له‌سه‌ر ڕاپرسی هه‌ڵبژاردووه‌ و هه‌م ناوێكی كورت و تێكه‌ڵه‌یه‌كی كوردی و ئینگلیزیه‌ و به‌ مانای تۆڕی تێكه‌ڵ دێت.

جگه‌ له‌ شاڵاو به‌ڕێوه‌به‌رێكی تریش هه‌یه‌ له‌ تۆڕمیكس دا

شاڵاو كۆیی-دروستكه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی

فه‌رمان سماقوڵی-به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕ

جگه‌ له‌مانه‌ش 3 سه‌رپه‌رشتیار هه‌ن له‌ نێوخۆی تۆڕه‌كه‌دا و هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه‌ كار ئه‌كه‌ن له‌ ئێستادا.

تۆڕمیكس جیاواز له‌ تۆڕه‌كانی تر تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی له‌ خۆ گرتووه‌ و هه‌روه‌ها تۆڕێكی كوردیه‌ و ئامانجی ئه‌م تۆڕه‌ له‌ ئێستادا ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ سه‌كۆیه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌رانی كورد له‌ هه‌ر شوێنێكی جیهان بن.

به‌ڵام له‌ 4 مانگی دامه‌زراندنی دا پێشوازیه‌كی زۆر باشی لێكراوه‌ و به‌رده‌وام له‌ گه‌شه‌سه‌ندن دایه‌.

تێك ئای پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ئایا تۆڕ میكسیش هه‌روه‌ك تۆڕه‌كانی پێشووتری كوردی ده‌بێت و له‌ بازنه‌یه‌ك ده‌خولێته‌وه‌‌ و دوای ماوه‌یه‌ك ته‌مه‌نی تۆڕه‌كه‌ كۆتایی پێ دێت؟

له‌ وه‌ڵامدا به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕه‌كه‌ گوتی : ئێمه‌ وه‌ك تۆڕمیكس پلانی درێژخایه‌نمان هه‌یه‌ و ئه‌مانه‌وێت جیاواز بین و شتێكی جیاواز بێنینه‌ كایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر چی تاكو ئێستا هیچ شوێنێكی بازرگانی و هیچ كه‌سێك پاڵپشتی ئه‌م پڕۆژه‌ی نه‌كردووه‌ تاوه‌كو بتوانین كاره‌كان خێراتر ڕاپه‌ڕینین و خزمه‌تگوزاری تر زۆر زیاتر به‌رده‌ست بكه‌ین ،

ئه‌گه‌ر چی زۆرێك له‌ كه‌سانی به‌ناوبانگ و شوێنی به‌ناوبانگ ئاماده‌ نه‌بوون پاڵپشتی خۆیان بۆ تۆڕمیكس ده‌رببڕن ته‌نیا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌یه‌كیش بێت به‌ڵام تۆڕمیكس ته‌نیا به‌ هه‌وڵی 2 گه‌نج تا ئێره‌ هاتووه‌ و وه‌ بێگومانیش به‌رده‌وام ئه‌بین به‌ پشتیوانی خودا و ئه‌و ئامانجه‌ی تۆڕمكیس به‌دی دێنین كه‌ بۆی دروست كراوه‌

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی تۆڕه‌كه‌ گووتی : ئه‌یكه‌ین به‌ شوێنێك بۆ گشت به‌كارهێنه‌رێكی كورد له‌ جیهان و هه‌روه‌ها له‌ پلانی داهاتوومان هه‌یه‌ ئه‌م تۆڕه‌ به‌ره‌و جیهانی بوون بچێت و وه‌ك ناوێك و بڕاندێكی كوردی بناسرێت له‌ جیهان.

له‌ ئێستادا تۆڕمیكس زیاتر له‌ 6 زمان به‌رده‌سته‌ هه‌ریه‌ك له‌ زمانه‌كانی كوردی،عه‌ره‌بی،ئینگلیزی،توركی،ڕووسی،فارسی جگه‌ له‌ زمانی فه‌ڕه‌نسی و بادینی و كرمانجی خه‌ریكی كاركردنن له‌سه‌ریان به‌م زووانه‌ به‌رده‌ست ده‌بن.

تاكو ئێستا هیچ پاڵپشته‌یه‌كی ماددی ئه‌م تۆڕه‌ نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ی كراوه‌ تاكو ئێستا له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان كراوه‌ تاكه‌ پاڵپشتی ئه‌وان‌ ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ خه‌ڵكانێك هاوكاریان بوون له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆڕمیكس به‌ هاوڕێ و دۆستانی خۆیان.

ئاماره‌كانی تۆڕمیكس تاكو ئێستا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌

زیاتر له‌ 25.000 به‌كارهێنه‌ر

زیاتر له‌ 35.000 بڵاوكراوه‌

زیاتر له‌ 400 لاپه‌ڕه‌ دروست كراوه‌

زیاتر له‌ 100 كۆمه‌ڵه‌ دروست كراوه‌

هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 100.000 نامه‌ ئاڵوگۆڕكراوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی تۆڕه‌كه‌ ستافی تۆڕه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن زۆرترین هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی تۆڕمیكس سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئینته‌رنێت هیچ شتێك %100 پارێزراو نیه‌ ،به‌ڵام ئه‌وان زۆرترین هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی تۆڕه‌كه‌ و ڕیگری كردن له‌ هێرشه‌كان

هه‌روه‌ها به‌رده‌وام كه‌سانی سه‌رهێڵیان هه‌یه‌ بۆ ئاگاداربوون له‌ تۆڕ و پاراستنی تۆڕه‌كه‌.

تۆڕمیكس له‌ 2 ئه‌پڵیكه‌یشن پێك هاتووه‌ هاوشێوه‌ی فه‌یس بووك كه‌ بریتین له‌ ده‌منامه‌ (timeline) هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ر(Messenger) كه‌ بۆ هه‌ردوو سیسته‌می ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس به‌رده‌ستن و ئه‌توانرێت به‌كار بهێنرێت

هه‌روه‌ها وه‌شانی په‌یامبه‌ر بۆ كۆمپیوته‌ر به‌رده‌سته‌ هاوشێوه‌ی viber كه‌ به‌كارهێنه‌ر ئه‌توانێت به‌كاری بێنت.

تۆڕمكیس له‌ ئێستادا له‌ 4م مانگی ته‌مه‌نیه‌تی و له‌ 1\2 دا كراوه‌ به‌ گشتی تاكو خه‌ڵكان بتوانن تێدا ببنه‌ ئه‌ندام و به‌شداربن

له‌ كۆتاییدا ستافی تۆڕ میكس هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازن كه‌ هه‌ر تاكێكی كورد هاوكاریان بن له‌ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ به‌ به‌كارهێنانی تۆڕێكی كوردی و پاڵپشتی كردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی لای خۆیان تاكو بتوانن ئه‌وانیش وه‌ك كورد و نه‌ته‌وه‌یه‌ك تۆڕێكی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌بێت و تێیدا كۆببینه‌وه‌ و پاڵپشتی له‌ پڕۆژه‌ی خۆمان و هاوزمانی خۆمان بكه‌ین.





ئەم هەواڵە 21493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad