English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ خانووی داعش ته‌قینه‌وه‌
2018-06-13 [05:32 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سێ خانوو لە گەڕەکی مووسڵی کۆن کە پێشتر لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بۆمبڕێژکرابوون، تەقیوونەتەوەو بەو ھۆیەوە ٢٧ ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستداوە.

نەقیبە ئەحمەد عوبەیدی، گوتەبێژ بەناوی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا رایگەیاند: "خانووەکان پێکەوە تەقیوونەتەوەو کەوتوونەتە گەڕەکی شەھوانی مووسڵ کۆن، بەو ھۆیەشەوە ٢٧ کەس کوژراوون کە بەشێکیان ژن و منداڵن".

گوتەبێژەکەی پۆلیسی نەینەوا دەڵێت: "ئەو سێ خانووە پێشتر خاوەنەکانیان بە خێزانەوە ئاوارە بوون و بەم دواییانە گەڕاونەتەوە، بەھۆی ئەوەی تیمەکانی ئەندازەی عێراقی ھەوڵەکانیان بێ سوود بووە لە پووچەڵکردنەوەی ئەو بۆمبانەدا، سەرەنجام تەقیوونەتەوەو بوونەتە ھۆی ئەو رووداوە جەرگبڕە".

ھێشتا ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا کێشەی ئەمنی و رووداوی توندوتیژی و ھێرشی زۆری تێدا ئەنجام دەدرێت و پاش تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک بەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگاکەدا لەلایەن ھێزەکانی عێراقەوە، بەڵام ھێشتا پاشماوەی چەکدارانی داعش لەو ناوچانەدا چالاکن و شارەکەش بە وێرانەیی ماوەتەوە. بەتایبەتی مووسڵی کۆن ھێشتا پڕە لە بۆمب و لاشەی چەکدارە کوژراوەکانی داعش. کە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ـەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵ کۆنترۆڵی بەشێکی زۆری پارێزگاکەیان کردبوو.





ئەم هەواڵە 2242جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad