English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیتاڵیا ھێزێكی سه‌ربازی نارده‌ كوردستان
2018-06-13 [05:38 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، ھێزێکی سوپای ئیتاڵیا گەیشتە رۆژئاوای کوردستان و لەناوچەی دێرەزوور جێگیر کراون.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵوی تورکی، سوپای ئیتاڵیا بە مەبەستی پشتگیریکردنی لە شەڕڤانانی یەپەگە ھێزێکی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کردووە و لە تەک ھێزەکانی ئەمەریکا و فەرەنسا جێگیردەبن.

سەرچاوەیەک زانیاری ئەوەی بۆ ئاژانسەکە ئاشکرا کردووە: "نزیکەی ھەفتەیەک پێش ئێستا ئەو ھێزەی ئیتاڵیا لە عێراقەوە چووەنەتە ئەو ناوچانەی کە لە باکووری سووریا لەژێر کۆنترۆڵی یەپەگە دان".

ئاماژەی بەوەشکردووە: "سەربازە ئیتاڵییەکان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشدا چوونەتە سووریا و لە بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە کێڵگەی نەوتیی عومەل لە دێرەزوور جێگیرکراون".

ئەمە لەکاتێکدایە لە مانگی ئاداری ئەمساڵ بەھۆی ھێرشی تورکیا بۆ داگیرکردنی عەفرین، یەپەگە و ھەسەدە، ھێرشەکانیان دژی داعش لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا وەستاند، بەڵام لە یەکی ئایار ٢٠١٨ جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانان لە ژێر ناوی "باھۆزی جزیرە" بە ھاوکاری ھاوپەیمانان دەستیپێکردەوە.





ئەم هەواڵە 7774جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad