English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بكوژی پێشمەرگەكەی هەولێر خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كرد
2018-06-13 [05:49 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پۆلیسی ھەولێر رایدەگەیێنێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو لە شارۆچکەی کەسنەزانی ھەولێر تەقەی لە ئەفسەرێکی پێشمەرگە کرد و کوشتی، خۆی رادەستی ھێزەی ئەمنییەکان کردووە.

 رائید، ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند، دوای ئەوەی کاژێر ٩:٣٠ خولەکی شەوی رابردوو (١٢-٦-٢٠١٨) لە بەردەم مزگەوتی فارووق لە شارۆچکەی کەسنەزان تەقە لە ئەفسەرێکی پێشمەرگە بەناوی (شێخ عوسمان عەبدوڵڵا) کرا و کوژرا، بکوژەکە ناوی (ھـ. م. ب) و دوای گەڕان و پشکنینی ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دواجار تۆمەتبار خۆی رادەستی ئەم ھێزانە کردووە، بە گوێرەی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی, لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر باسی لەوەشکرد، ھۆکاری رووداوەکە تاوەکو ئێستا نەزانراوە. "لێکۆڵینەوەش لەگەڵ تۆمەتبارەکە دەستیپێکردووە". 

رابەر شێخ نووری، یەکێک لە نزیکەکانی ئەو ئەفسەرە راگەیاند، دوای ئەوەی لە نوێژی تەراویح لە مزگەوت هاتووەتە دەرەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە، دواتریش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

 

رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 7528جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad