English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی سه‌دان پێشمەرگە دژی رەتکردنەوەی دەنگەکانیان خۆپیشاندان دەکەن
2018-06-13 [06:19 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە پارێزگایی سلێمانی سەدان پێشمەرگە دژی رەتکردنەوەی دەنگەکانیان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە خۆپیشاندان دەکەن.

گردبوونەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە ١٣/٦/٢٠١٨ بە بەشداریی سەدان پێشمەرگە و ئەفسەر لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی، ئەنجام درا. 

لە ھوتاف و لافیتەکانیاندا، ئەو پێشمەرگانە رەتکردنەوەی دەنگی ھێزەکانی پێشمەرگەیان بە ”خیانەت لە خوێنی شەھیدان“ دانا و داوایان کرد ئەو بڕیارەی پەرلەمان رەت بکرێتەوە.

رۆژی ٦/٦/٢٠١٨، پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە و یاسای ھەڵبژاردنی ھەموار کردەوە. لەناو دانیشتنەکەدا، پەرلەمانتارانی گۆڕان پێشنیازی رەتکردنەوە و ھەژمارنەکردنی دەنگی تایبەت (دەنگی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان)یان لە ھەرێمی کوردستان کرد و پەرلەمانیش کردییە یاسا،
رۆژی شەممە ١٢/٥/٢٠١٨ پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و ھەرێمی کوردستان ئەنجام درا.





ئەم هەواڵە 1558جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad