English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی هاتووچۆ ئاگاداریه‌كی گرنگ بلاو ده‌كاته‌وه‌
2018-06-13 [06:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە کە بە مەبەستی بەیەک ئاراستەکردنی ھاتن و چوون ( دوو ساید ) ڕۆژانە ئاراستەکان دەگۆڕێت، پێویستە ئاگاداری ھێماکانی ھاتوچۆ بن بۆ ئەوەی بە دووربن لە ڕووداوی نەخوازراو.

ھاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری ھەموو شۆفێرانی سنوری گەرمیان و کوردستان دەکاتەوە کە ڕۆژانە ڕێگاکانی گەرمیان بەکاردە ھێنن پێویستە زۆر بەوریای پڕۆسەی شۆفێری ئەنجام بدەن ،لە بەر ئەوەی لە ئێستادا بە ھۆی ئەوەی لە زۆربەی شەقامەکانی گەرمیان لە نێوان شار و شارۆچکەکان کاری تێدا دەکرێت بە مەبەستی بەیەک ئاراستەکردنی ھاتن و چوون ( دوو ساید ) و ڕۆژانە ئاراستەکان دەگۆڕێت پێویستە ئاگاداری ھێماکانی ھاتوچۆ بن بۆ ئەوەی بە دووربن لە ڕووداوی نەخوازراو.

لە ھەمانکاتدا داوا لە کومپانیاکانی جێبەجێکار دەکەین کە گرنگی بدەن بە دانانی ھێماکانی ئاگادارکردنەوە لەو جێگایانەی کاری تێدا دەکرێت.





ئەم هەواڵە 5671جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad