English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین ڕێکاری پاککردنەوەی گورچیلەکانت
2018-06-13 [06:48 AM]

هەولێر ـ ZNA



ساڵ لە دواى ساڵ تێپەڕ دەبێت و گورچیلە، جەستەمان لە جۆرها ژەهر و خوێ و هەر شتێکى تر پاکژ دەکاتەوە و دەیانکاتە دەرەوە، بەمەش خودى گورچیلە کۆمەڵێک گرفتى بۆ پەیدا دەبێت و کلس و خوێ تێدا دەنیشێت و دواجاریش بەردى گورچیلە دروست دەبێت، بۆیە پێویست چصەند ڕیکارێک بگیرێتەبەر بۆ ئەوەى خودى گورچیلەش پاکژ بکرێتەوە.

شارەزایان و پسپۆرانى بوارى تەندروستى و خۆراک ئاسانترین و بەسوودتر رێکاریان بۆ ئەم کارەداناوە و پێشنیارى ئامادەکرنى ئاوى کەرەوەز دەکەن کە بەم شێوەیەى لاى خوارەوە دروست دەکرێت.

برێک کەرەوەز کە بە جوانى شۆردرا بێتەوە بهێنە و پاشان  بەباشى ورد بکە و بکرێتە ناو مەنجەلێکەوە و ئاوى تێبکرێت و بۆ ماوەى ١٠ خوولەک بکوڵێنرێت دواجاتر لەسەر ئاگرەکە دایبگرە تا سارد دەبێتەوە، دواى ساردبوونەوەشى پاڵفتەى بکەن و بیکەنە ناو بەفرەگرەوە.

هەموو رۆژێک خواردنەوەى ئەم ئاوى کەرەوزە بخۆنەوە، پاش تێپەڕبوونى چەند رۆژیک هەموو خوێ و کلس و تەنانەت بەردە بچوکەکانیش لە گورچیلەتان فڕی دەدرێن، چونکە کەرەوەز یەکەمین پاکژکەرەوى سروشتیە کە تا ئێستا لە لایەن پسپۆرانى بوارى تەندروستیەوە سوودەکانى بۆ پاکژکردنەوەى گورچیلە سەلمێنرا بێت.





ئەم هەواڵە 8299جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad