English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ خانەقین بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو ٢ کەس کوژران
2018-06-13 [07:12 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بە گوێرەی ھەواڵی چەند سەرچاوەیەک درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گوندی عەلیاوای سەر بە شارۆچکەی خانەقین بۆمبێکی چێندراو لەسەر ڕێگای سەرەکی بە ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییەکدا تەقییەوە و بەھۆیەوە پیاوێک و ھاوسەرەکەی کوژران. 

ھەروەھا ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ئاماژەی بەوەکرد ھێزە ئەمنییەکانی خانەقین بەرپرسیارن لە پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان لەناو شاری خانەقین و دەوروبەری و پێویستە لەسەر فەرماندە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی خێرا لەو ڕووداوانە بکەن. 

گوتیشی ھێزە عێراقییەکان لە پارێزگای دیالە و ناوچەکانی دەوروبەری زۆر کەمتەرخەمن و ناتوانن گیانی ھاووڵاتیان بپارێزن ھەر بۆیە لە ئێستادا تیرۆریستانی داعش چالاکییەکانیان سەری ھەڵداوەتەوە لە زۆربەی ناوچەکانی خوار و ناوەڕاستی عێراق، باسی لەوەشکرد کە چەکدارانی ڕێکخراوی داعش لە نزیک کارگەی قیری خانەقین ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی سەرایا سەلام.





ئەم هەواڵە 6625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad