English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشكنینی ماده‌ی وزه‌به‌خش بۆ مێسی ئه‌نجامدرا
2018-06-13 [08:44 AM]

ZNA- ھەولێر



شاندی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بەشدار لە مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا رووبەڕووی سەردانێکی لەناکاوی تیمێکی فیفا بوونەوە، کە بۆ پشکنینی یاریزانانی ھەڵبژاردەکە چووبوونە لایان.

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی ئاشکرایکرد سەرپەرشتیارانی شاندی ئەرجەنتین تووشی سوپرایز بوون کاتێک بینییان لیژنەیەکی پزیشکیی فیفا سەردانی یاریزانانی ھەڵبژاردەکەیان کرد، بەبێ ئەوەی پێشتر لە سەردانەکەدا ئاگاداریان بکەنەوە و سەردانەکەش بەمەبەستی وەرگرتنی نموونەی خوێنی چەند یاریزانێکی ھەڵبژاردەکە بووە، کە لە چەند رۆژی داھاتوودا بەشداری لە یارییەکانی ئەرجەنتیندا دەکەن لە مۆندیالدا.

گۆڤارەکە دەڵێ، نموونەی خوێنی یاریزانەکان رەمەکی وەرگیراوە و ئەو یاریزانانەی بەر تێستەکە کەوتوون بریتین لە لیۆنێل مێسی کاپتنی ھەڵبژاردەکە و ھەریەکە لە پاولۆ دیبالا، مارکۆس ئاکۆنا، فرانکۆ ئارمانی، نیکۆڵاس ئۆتامێندی و ئێدواردۆ سالڤیۆ.

گۆڤارەکە دەڵێ، ئەوە کارێکی رۆتینییە و فیفا پێش و لە کاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتییە گەورەکاندا ئەنجامی دەدات.

ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کۆمەڵەی چوارەمی مۆندیال لەگەڵ ھەڵبژاردەکانی نایجیریا، کرواتیا و ئایسلەندا یاریی دەکات.

رووداو





ئەم هەواڵە 9886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad