English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی..لۆپتیگی له‌ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی لارووخا لادرا
2018-06-13 [10:05 AM]

ZNA- ھەولێر


بەشێوەیەکی فەرمی یولیان لۆپیتیگی ، لە پۆستی راھێنەرایەتی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخرایەوە، دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ ڕیال مەدرید واژووکرد.

ئەمڕۆ بە شێوەیێکی خێرا لویس روبیالێس، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا گەیشتە رووسیا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڕیاری لادانی لۆپیتیگی دەرکرد.

ھەروەھا روبیالێس گووتیشی ھەست ناکەم لۆپتیگی خیانەتی لێکردبین، بەڵام راھێنەرەکە بەبێ ئاگاداری ئێمە گفتوگۆی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید کردووە و ئەمەش ئێمەی ناچارکرد دەستبەرداری راھێنەرەکە ببین.

لەبەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا گوتی، پێویستە لە دوو رۆژی داھاتوودا چەند بڕیارێکی گرنگ دەربکەین، بارودۆخمان ئاڵۆزە و دڵنیام لەوەی وەرگرتنی بڕیارێکی لەم شێوەیە و لەم کاتەدا بەھێزترمان دەکات.

شایانی باسە دوورخستنەوەی لوپیتیگی دوای ھات کە دوو رۆژ پێش ئێستا یانەی ڕیال مەدرید بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستکردنی لەگەڵ راھێنەرەکە راگەیاند.





ئەم هەواڵە 10225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad