English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ سوپاسی کیم جۆنگ دەکات
2018-06-13 [10:15 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای کۆتاییهاتنی لووتکەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور و گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی توویتەرەوە سوپاسی کیم جۆنگ ئوون دەکات و دەڵێت "کۆبوونەوە بێ وێنەکەمان دەیسەلمێنێت کە ئەگەری گۆڕانێکارییەکی راستەقینە لەئارادایە". 

لە هەژماری خۆی توویتەر، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی لووتکەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور نووسیوویەتی "دەمەوێت سوپاسی سەرۆک کیم بکەم، بۆ ئەم هەنگاوە گرنگەی بە ئاراستەی داهاتوویەکی نوێ و پڕشنگدار بۆ خەڵکەکەی ناوە". 

ترەمپ لە توویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوە "بێوێنەکەیان"، یەکەمین کۆبوونەوە بووە لەنێوان سەرۆکی ئەمریکا و رابەری کۆریای باکوور، "ئەوەش دەیسەلمێنێت ئەگەری گۆڕانکارییەکی راستەقینە لەئارادایە". 

توویتەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە، رۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگاپوور لەگەڵ کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکاندا لەبارەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکانی سەر کۆریای باکوور یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.  

بەگوێرەی ئەو لێکتێگەیشتنانەی ترەمپ و کیم واژۆیانکرد، لەسەر چوار خاڵی سەرەکی رێککەوتوون، ئەوانیش: 

* کۆریای باکوور پابەنددەبێ بە کارکردن بەرەو داماڵینی یەکجارەکی لە چەکی ئەتۆمی. 
* ئەمریکا پابەنددەبێ بە گەرەنتیکردنی ئاسایشی کۆریای باکوور. 
* ئەمریکا و کۆریای باکوور کاردەکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندی نوێ. 
* هەردوولا پابەندن بە گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی لە کۆریا ماونەتەوە. 





ئەم هەواڵە 4432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad