English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆشتی سه‌ر شه‌قام چەندین نەخۆشی مەترسیدار بۆ لەشی مرۆڤ دەگوازێته‌وه‌
2018-06-13 [10:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


گۆشت و خوێن، ئەو دو ناوەندەن کە میکرۆب و ڤایرۆسەکان بەخێرایی تەشەنەی تێدا دەکەن و لەڕێگەی ئەمانیشەوە چەندین نەخۆشی مەترسیدار بۆ لەشی مرۆڤ دەگوازرێتەوە، پزیشکەکانی ڤێتێرنەری و تەندروستی ئاماژە بۆ ئە‌وە دەکەن چەند جۆرێک نەخۆشی ھاوبەش لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا ھەیە کە بە نەخۆشییە مرۆژەڵیەکان ناسراون. ‌

چەند ساڵێکە گۆشتفرۆشتن لەشەقام و شاڕێکان بۆتە دیاردە و گۆشتەکانیان پشکنینیان بۆ ئەنجام نادرێت و گومانی گواستنەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکانیشی لێدەکرێت.

بەمەبەستی بنەبڕکردنی دیاردەی گۆشتفرۆشتن لە شەقام و شاڕێکان، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت ھەڵمەتی دەستگیرکردن و رادەستکردنی سەرپێچیکارانی بەدادگا دەستپێکردوە و بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت گۆشتەکە مەترسی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ ھەیە.

‌د.رزگار عەلی، بەڕیوەبەری خۆپاراستنی سلێمانی رایگەیاند؛ فرۆشتنی گۆشتی مۆرنەکراو لەسەرشەقامەکان لەلایەن تەندروستی و ڤێتنەرییەوە مۆڵەتی پێنەرداوە و ئەو گۆشتەشی لەسەر شەقامەکان دەفرۆشرێت زیانی بۆتەندروستی ھاوڵاتیان ھەیە.

وتیشی؛ شاڕێکان و سەرشەقامەکان شوێنی فرۆشتنی گۆشت نییە چونکە ئەو پیشە پێویستی بە شوێنی گونجاوی دور لە تیشکی خۆر و ئامێرەکانی ساردکردنەوە و پاکوخاوێنی ھەیە، بەڵام تۆز و خۆڵی شەقامەکە لەسەر گۆشتەکە ئەنیشێت و پیسی دەکات.

ھەروەھا؛ پشکنینی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی کاری گۆشتفرۆشتن لەسەر شەقامەکان دەکەن نەکراوە، ئایا ھەڵگری ھیچ نەخۆشیەک نین یاخود نەخۆشی ناگوازنەوە؟‌

بۆ سەلامەتی تەندروستی ھاوڵاتیان داوایان لێدەکەم خۆیان لە کڕینی ئەو گۆشتە بەدور بگرن و لەو شوێنە نافەرمی و ‌ناتەندوستانە گۆشت نەکڕن، چونکە گومانی نەخۆشیەکانی سکچون و رشانەوە یاخود حومەی ماڵتا و نەخۆشیە ترسناکانەی تری لێدەکرێت.





ئەم هەواڵە 8845جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad