English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی ... پۆلیسی ھەولێر زانیاری لەسەر ٦١ تاوانبار دەخاتە روو 
2018-06-13 [01:02 AM]

ZNA - ھەولێر 



لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ئەمڕۆ (چوارشەممە، ١٣-٦-٢٠١٨) پۆلیسی ھەولێر ناو و جۆری تاوان و تەواوی وردەکاریی تاوانی ٦١ تاوانباری بڵاوکردەوە کە نۆیان بە تاوانی کوشتن سزادراون.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لیوای ماف، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، تاوانی تاوانبارەکانی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستەڕوو کە ٤١ جۆر تاوانیان ئەنجامداوە.

وەکو لە راگەیەندراوێکی پۆلیسیش لەمبارەیەوە ھاتووە: نۆ کەس لە سزادراوەکان بە تاوانی کوشتن، سێیان بە دزینی ئۆتۆمبێل و ٤٩ـی دیکەشیان بە تاوانی دزیی جۆراوجۆر سزادراون.

دەقی راگەیەندراوی پۆلیس:

٦١ تاوانبار ٤١ تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە کە

٩ تاوانبار ھەڵسابوون بە ئەنجامدانی ٧ تاوانی کوشتن

٣ تاوانبار ھەڵسابوون بە ئەنجامدانی ٢ تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل

٤٩ تاوانبار ھەڵسابوون بە ئەنجامدانی ٣٢ تاوانی دزیی جۆراوجۆر

کوشتن 

تاوانبار ئەحمەد حەسەن ئەحمەد، تەمەن (٣٦) ساڵ، پیشە کاسب. ھەڵسابوو بە خنکاندنی خێزانی خۆی لە سەر کێشەیەکی خێزانی لە شارۆچکەی عەنکاوە. تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە (ی.س).

تاوانبار رێژیار ئەحمەد حەمەد، تەمەن ٢٥ ساڵ، پیشە کاسب لە ‌ڕێکەوتی (١-٤-٢٠١٨) ھەڵسابوو بە کوشتنی کەسێک بە ناوی (ئامانج ئەسکەندەر) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شارۆچکەی شاوێس. تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە (ی.س).

تاوانبار ھەنگاو ئیبراھیم تەھا، تەمەن ٣١ ساڵ، پیشە کاسب. لەڕێکەوتی (٣٠٤-٢٠١٨) ھەڵسابوو بە کوشتنی باوکی خۆی و زامدارکردنی دایکی لە گەڕەکی ھەڤاڵان. تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە (ی.س).

تاوانبار جەمال شەعبان نەبی، تەمەن ٦١ ساڵ، پیشە کاسب. تاوانبار ھەڵسابوو بە کوشتنی کچی خۆی بە ناوی دڵخۆش لە گەڕەکی مامزاوە. تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە (ی.س).

تاوانبار دارەوان عەبدولغەنی رەشید، تەمەن ٢٣ ساڵ، پیشە کاسب. تاوانبار سەرھەنگ حەبیب عومەر، تەمەن ٣٣ ساڵ، پیشە کاسب. تاوانبار حەیات ئەحمەد حوسێن، تەمەن ٣٢ ساڵ، پیشە ژنی ماڵەوە. تاوانباران ھەڵسابوون بە کوشتنی کەسێک بە ناوی سەباح لە گەڕەکی بەھار. تاوانباران بەندن بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە (ی.س).

تاوانبار سەردار حەیدر غریب، تەمەن ٣٨ ساڵ، پیشە کاسب. تاوانبار ھەڵسابوو بە کوشتنی ژنی خۆی بە ناوی تریفە سەردار مەولوود لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە شەقامی ١٢٠م نزیک ھەولێری نوێ.  تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە (ی.س).

دزیکردن

تاوانبار رەمەزان محەممەد حوسێن، تەمەن ٢٦ ساڵ، پیشە کاسب

تاوانبار ھاوڕێ خالید تاھیر، تەمەن ٣٤ ساڵ، پیشە کاسب

تاوانبار ئەبوبەکر سەباح عەزیز، تەمەن ١٩ ساڵ، پیشە کاسب

لەڕێکەوتی ٢-٢-٢٠١٨ ھەڵسابوون بە دزینی قاسەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکاری،  کە بڕی حەوت ملیۆن دیناری تیابووە. ئەم سێ تاوانبارە بەندن بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە (ی.س).

تاوانبار رێباز عەدنان عومەر، تەمەن ٢٤ ساڵ، پیشە کاسب

تاوانبار ئازاد شێرزاد عەلی، تەمەن ٢٩ ساڵ ، پیشە کاسب

لەڕێکەوتی ٢-٢-٢٠١٨ ھەڵسابوون بە شکاندنی چەندین دووکان و دزینی بڕێکی زۆر ‌پارە ‌و کارتی مۆبایل و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی لە گەڕەکی نەورۆز. ئەم دوو تاوانبارە بەندن بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە (ی.س).

تاوانبار بارزان عەبدوڵڵا رەسول، تەمەن ٣٥ ساڵ ، پیشە کاسب

لەڕێکەوتی ١٦-٣-٢٠١٨ ھەڵسابوو بە دزینی بڕی دوو ملیۆن دیناری عێراقی لە گەڕەکی بەختیاری. تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە (ی.س).

تاوانبار یوسف عەبدولرەحمان حەسەن)، تەمەن ١٧ ساڵ، پیشە کاسب. لەڕێکەوتی ١٦-٣-٢٠١٨ ھەڵسابوو بە شکاندنی جامی چەندین ئۆتۆمبێل و دزینی کەلوپەلەکانی نێو ئۆتۆمبێلەکان لە دارەتوو.  تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە (ی.س)

تاوانبار ئاغا فەتاح ئاغا، تەمەن ١٧ ساڵ، پیشە کاسب

لەڕێکەوتی ٢٣-٣-٢٠١٨ ھەڵسابوو بە دزینی چەندین تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پێشانگاکان لە شەواندا. تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە (ی.س).

تاوانبار دیار رەمەزان مستەفا، تەمەن ٣٢ ساڵ، پیشە کاسب. لەڕێکەوتی ١٧-٣-٢٠١٨ ھەڵسابوو بە دزینی بڕی  چوار ھەزار و ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە گەڕەکی شۆڕش. تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە (ی.س).

تاوانبار ئەرکان سوارە ھەیینی، تەمەن ٢٩ ساڵ، پیشە کاسب. لەڕێکەوتی ٥-٣-٢٠١٨ ھەڵسابوو بە دزینی بڕی چواردە ملیۆن دیناری عێراقی، ١١ ھەزار و ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی و ٨٠ مسقاڵ زێڕ لە ماڵێک لە گەڕەکی سیتاقان. تاوانبار بەند بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە (ی.س).

تاوانبار وریا حەسن ئیسماعیل، تەمەن ٤٥ ساڵ، پیشە کاسب. لەڕێکەوتی ٣-١-٢٠١٨ ھەڵسابوو بە دزینی چوار ئۆتۆمبێل لە جۆری (مازدا) لە گەڕەکی سەیداوە. تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە (ی.س).

تاوانبار داود حەمەدەروێش قادر، تەمەن ٤١ ساڵ، پیشە کاسب

تاوانبار بەختیار عومەر محەمەد، تەمەن ٣٩ ساڵ، پیشە کاسب

لەڕێکەوتی ١٨-٢-٢٠١٨ ھەڵسابوون بە دزینی ٧٠ مۆبایل لە جۆری ڤیرتۆ. تاوانباران بەندن بەپێی ماددەی ٤٤٦ ‌لە (ی.س).

تاوانبار ئەحمەد حامید عەبدوڵڵا تەمەن ٢٣ ساڵ، پیشە کاسب. لەڕێکەوتی ١-١-٢٠١٨ ھەڵسابوو بە دزینی چەندین ماتۆرسکیل لە عەنکاوە. تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە (ی.س).

تاوانبار بیلال سوبحی ئەحمد، تەمەن ٢٢ ساڵ، پیشە کاسب. لەڕێکەوتی ١٢-٣-٢٠١٨ لەکاتی ھەوڵدانی بۆ بڕینی دووکانێک دەستگیرکراوە لە عەنکاوە. تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە (ی.س).

تاوانبار محەممەد کەمال ئەسعد، تەمەن ١٩ساڵ، پیشە کاسب. لەڕێکەوتی ١٠-٤-٢٠١٨ ھەڵسابوو بە ئەنجامدانی دزینی مۆبایل لە گەڕەکی ٣٢ـی پارک. تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی ٤٤٢ لە (ی.س).

تاوانبار کۆچەر عەبدولرەحمان عومەر، تەمەن ٢٢ ساڵ، پیشە کاسب. لەڕێکەوتی ٢٦-١-٢٠١٨ ھەڵسابوو بە ئەنجامدانی چەندین دزی لە گەڕەکی نیشتمان. تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە (ی.س).

تاوانبار ئەرخەوان سەعدی سابر، تەمەن ٢٧ ساڵ، پیشە کاسب. ئەم تاوانبارە لەڕێکەوتی ١٤-٤-٢٠١٨ ھەڵسابوو بە دزینی یەک دەمانچە ‌و ھەشت مسقاڵ زێڕ لە ماڵێک لە گەڕەکی ماردین. تاوانبار بەندە بەپێی ماددھی ٤٤٣ لە (ی.س).

تاوانبار (ھاوڕێ فەیسەڵ عەبدولقادر)، تەمەن (٢٦) ساڵ، پیشە کاسب

تاوانبار (محەممەد مەحموود کەریم)، تەمەن (٢٢) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (٢-٤-٢٠١٨) ھەڵسابوون بە دزینی بڕێکی زۆری کەلوپەلی کارەبایی لە دووکانێک لە گەڕەکی نیشتیمان
تاوانباران بەندن بەپێی ماددەی (٤٤٣) لە (ی.س)

تاوانبار (سەبیحە وەلی بەکر)، تەمەن (٣٣) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (٢٠-٣-٢٠١٨) ھەڵسابوو بە دزینی زێڕ لە ماڵێک لە گەڕەکی ماردین
تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە (ی.س)

تاوانبار (ئەردەوان زکری عوسمان)، تەمەن (٢٦) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١٣-٤-٢٠١٨) ھەڵسابوو بە دزینی بڕی دە ھەزار دۆلاری ئەمریکی لە ناحیەی کەورگۆسک
تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٤٤) لە (ی.س)

تاوانبار (ئەحمەد وەلید تاھا)، تەمەن (٢٣) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١٢-٤-٢٠١٨) ھەڵسابوو بە دزینی بڕی پێنج ھەزار دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی شێخەڵڵا 
تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە (ی.س)

تاوانبار (مەحفوز محەممەد قادر)، تەمەن (٤٥) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١٢-٤-٢٠١٨) ھەڵسابوو بە ئەنجامدانی دزینی چەندین مۆبایل لە بازاری شێخەڵڵا
تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە (ی.س)

تاوانبار (رێبین موشیر عەلی)، تەمەن (١٩) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (ساڵح محەممەد ئەحمەد)، تەمەن (٢٩) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (پێشڕەو پێشکەوت رەشید)، تەمەن (١٩) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (٦-٤-٢٠١٨)ھەڵسابوون بە ئەنجامدانی چەندین دزی لە کۆمەڵگەی کەسنەزان
تاوانبار‌ان بەندن بەپێی ماددەی (٤٤٢) لە (ی.س)

تاوانبار (محەممەد فاریق جبار)، تەمەن (١٣) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (عەبدولکەریم فوئاد کەریم)، تەمەن (١٧) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (ئیبراھیم عەبدولکەریم عەلی )، تەمەن (١٨) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١٩-٤-٢٠١٨)ھەڵسابوون بە ئەنجامدانی دزینی چەندین کەلوپەلی کارەبایی و ئامێری ئۆتۆمبێل لە پیشەسازی باکور
تاوانبار‌ان بەندن بەپێی ماددەی (٤٤٣) لە (ی.س)

تاوانبار (کارزان محەممەد حوسێن)، تەمەن (٣٤) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (ئەمیر بارانی ھەمزە)، تەمەن (٣٩) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١٩-٤-٢٠١٨) ھەڵسابوون بە دزینی بڕی سێ ھەزار دۆلاری ئەمریکی لە گەڕەکی ھەڤاڵان
تاوانباران بەندن بەپێی ماددەی (٤٤٣) لە (ی.س)

تاوانبار (رۆژھەڵات سەعدی مەستی)، تەمەن (٢٤) ساڵ، پیشە ژنی ماڵ
تاوانبار (وەتفە محەممەد عەلی)، تەمەن (٥٨) ساڵ، پیشە ژنی ماڵ
لەڕێکەوتی (٢٥-٤-٢٠١٨)ھەڵسابوون بە دزینی بڕی (٥٤٠٠) پێنج ھەزاروچوارسەد دۆلاری ئەمریکی لە دووکانێک لە گەڕەکی نیشتمان
تاوانباران بەندن بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە (ی.س)

تاوانبار (نازم کازم سابر)، تەمەن (٤٠) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١-٥-٢٠١٨)ھەڵسابوو بە شکاندنی جامی چەندین ئۆتۆمبێل و دزینی کەلوپەلەکانی و دزینی بڕی نۆ ھەزار دۆلاری ئەمریکی لە گەڕەکی ئازادی 
تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە (ی.س)

تاوانبار (حەسەن عەبدولقادر یوسف)، تەمەن (١٧) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (شڤان عەبدولغەنی موراد)، تەمەن (١٧) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانباران ھەڵسابوون بە دزینی خەناوکەی ئافرەتان لە گەڕەکی بەختیار و بەندن بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س)

تاوانبار (ھەژار رەزاق موراد)، تەمەن (٢٥) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (٢٦-٣-٢٠١٨)ھەڵسابوو بە دزینی تڕێلەیەک لە قەزای خەبات و بردنی بۆ شاری موسڵ 
تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە (ی.س)

تاوانبار (سەرھەنگ کارەسوڵ خدر)، تەمەن (٢١) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (٢٦-٣-٢٠١٨)ھەڵسابوو بە دزینی کارتی مۆبایل و چەندین مۆبایل لە بازاڕی کۆتری سەلام
تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە (ی.س)

تاوانبار (سەعدی سەلیم رەشید)، تەمەن (٢١) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١٢-٥-٢٠١٨)ھەڵسابوو بە دزینی باتری و ئامێری مۆلیدە لە گەڕەکی شۆڕش
تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٤٣) لە (ی.س)

تاوانبار (ئیسماعیل ئەسعەد حەمەد)، تەمەن (٣٢) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١٢-٥-٢٠١٨) لەکاتی ھەوڵدانی بۆ دزیکردن دەستگیرکراوە لە گەڕەکی باداوە
تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٤٦) لە (ی.س)

تاوانبار (ھەژار بەکر حەسەن)، تەمەن (٣٢) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (کاوە حامید ئیسماعیل)، تەمەن (٤٥) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (٢٠-٢-٢٠١٨)ھەڵسابوون بە شکاندنی مارکێت و دزینی کەلوپەلی ناو مارکێتەکە لە چەند گەڕەکێکی شاری ھەولێر

تاوانباران بەندن بەپێی ماددەی (٤٤٣) لە (ی.س)

تاوانبار (حەسەن فەیسەڵ حەسەن)، تەمەن (٢٦) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (حەمزە محەممەد رەسوڵ)، تەمەن (٢١) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (رەوەند مەحموود عەلی)، تەمەن (٢٦) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار ھەڵسابوون بە ئەنجامدانی دزی لە چەند گەڕەکێکی شاری ھەولێر
تاوانبار‌ان بەندن بەپێی ماددھی (٤٤٤) لە (ی.س)
 
تاوانبار (پشتیوان کەریم عەلی)، تەمەن (٣٢) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار ھەڵسابوو بە تاوانی دزیکردن لە گەنجان سیتی
تاوانبار بەندە بەپێی ماددەی (٤٤٤) لە (ی.س)

تاوانبار (رەنجدەر لەتیف عەبدولڕەحمان)، تەمەن (٢٩) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (دڵدار زیاد خالید)، تەمەن (٢٥) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (جەبار مەجید سەدرەدین)، تەمەن (٣٢) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (٢٩-٥-٢٠١٨)ھەڵسابوون بە دزینی (١٠٠) مسقاڵ زێڕ و بڕێک پارە لە گەڕەکی ھەڤاڵان
تاوانبار‌ان بەندن بەپێی ماددەی (٤٤٣) لە (ی.س)

تاوانبار (حەقی ئیسماعیل عەبدوڵڵا)، تەمەن (٣١) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (دلۆڤان جاسم میرزا)، تەمەن (٢٧) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١٨-٥-٢٠١٨)ھەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (پیکەب دێر) لە شەقڵاوە
تاوانباران بەندن بەپێی ماددەی (٤٥٣) لە (ی.س)

 





ئەم هەواڵە 3781جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad