English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌وێنه‌... كارگه‌یه‌كی شیرینی دادەخرێت
2018-06-13 [01:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەھۆی پابەندنەبون بە ڕێنمایەکانی کارکردن کارگەیەکی شیرینی لە سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەی رێكاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

 

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ لەئەنجامی پشکنین بۆ بازاڕ و شوێنە گشتیەکان پشکنینی لیژنەی سێی سەر بە لیژنە ھاوبەشەکان، دەریخستوە کارگەی شیرینی کاکۆ لە گەڕەکی کانی سپیکەی شاری سلێمانی پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن نابێت.

 

ووتی؛ سەرپێچیەکانی کارگەی شیرینی کاکۆ بریتین لە پاک رانەگرتنی کارگە و ھەبوونی پارشەڕۆی مشک و قالۆنچە لە شوێنی کارکردنەکە و نەشتنی ئەو خامانەی بۆ سەر ھەویرەکانی بەکاری دەھێنێت، ھەروەھا، ماوەی ساڵێکە مۆڵەتی کارکردنی نوێ نەکردۆتەوە.

رونیکردەوە؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، کارگەی شیرینی کاکۆ دادەخرێت و خاوەنەکەشی رێکاری پێویستی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

 

 





ئەم هەواڵە 5092جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad