English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راھێنەرە نوێیەکەی ریال مەدرید داوای پێنج یاریزان دەکات 
2018-06-13 [02:35 AM]

ZNA- ھەولێر 



جۆلین لۆبیتیک راھێنەری نوێی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردوە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە بۆند لەگەڵ پێنج یاریزان مۆربکەن. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، لۆبیتیک داوای لە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید کردوە لە ماوەی داھاتوو بۆند لەگەڵ  پێنج یاریزان مۆربکەن لە سەرووی ھەمووشیانەوە داوای داڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانەی مانشستەر یونایتدی کردوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , جگە لە دی خیا , لۆبیتیک داوای ھەریەکە لە یاریزانان ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلای بەرگریکاری یانەی ریال سۆسیداد و خۆسێ ماریا خیمینیزی بەرگریکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید  و تیاگۆ ئەلکانتارای یاریزانی یانەی بایەرن میونشنی کردوە . 

لە ھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , لە حاڵەتی سەرنەگرتنی بۆند کردن لەگەڵ نەیمار داسێلڤا , لۆبیتیک داوای لەبەرپرسانی یانەی شاھانە کردوە بۆند لەگەڵ رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی مۆربکەن . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 14611جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad