English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كەنەدا سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە
سەرۆک‌وەزیرانی کەنەدا لە نێو پەرلەمانی وڵاتەکەی
2018-06-13 [03:07 AM]

​ZNA - هەولێر


پەرلەمانی كەنەدا پرۆسەی گفتوگۆكردن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێرانی رەتكردەوە و سوپای پاسدارانیشی خستە لیستی تیرۆری وڵاتەكەیهوە.

پەرلەمانی كەنەدا بەزۆرینەی دەنگ حكومەتی ئەو وڵاتەیان ناچاركرد كە گفتوگۆكان بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران رابگرێت.

جاستین ترۆردۆ سەرۆكوەزیرانی كەنەداش پشتیوانی لەم بڕیارەی پەرلەمان كردووە و چیتر كەنەدا بۆ دەستپێكردنی پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران ھەوڵ نادات. ھاوكات كەنەدا سوپای پاسدارانیشی وەكوو گروپێكی تیرۆریستی ناساند.

پێوەندیەکانی نێوان ئێران و کەندا لە ٧ی سپتەمبەری ٢٠١٢ بە هۆی کوژرانی هاووڵاتیی ئێرانی کەنەدایی بە ناوی زەهرا کازمی لە ئێران لە ژێر ئەشکەنجەدا گرژیی تێکەوت و کەنەدا دیپلۆماتکارانی خۆی کشاندەوە و باڵێوزخانەی ئێرانیشی لەم وڵاتە داخست.

جاستین ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی ئێستای کەنەدا لەم دواییانەدا لە گەڵ ئێران بە مەبەستی سازکردنەوەی پێوەندیی دیپلۆماسی دەستی بە گفتگۆ کردبوو.





ئەم هەواڵە 739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad