English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەدنان کەرکوکی: تاوەکو حەشدی شەعبی لە کەرکوک بالا دەستبێت ئەوشارە ئارام نابێت
2018-06-13 [11:52 AM]

ZNA- ھەولێر


به‌رپرسێكى حزبی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی قه‌ناسبه‌ده‌سته‌كانى له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كانى كه‌ركووك جێگیر ده‌كات و ده‌شڵێت: "میلیشیاكان به‌ بێ هۆ به‌رده‌وامن له‌ ده‌ستگیركردنى هاووڵاتییان و ترساندنى خه‌ڵك".

 

عه‌دنان كه‌ركووكى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ كه‌ركووك - گه‌رمیان،  ڕاگه‌یاند: "تاوه‌كو میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی له‌ كه‌ركووك باڵاده‌ست بن كرده‌وه‌ توندوتیژییه‌كان له‌ كه‌ركووك زیاد ده‌بێت و میلیشیاكان به‌رده‌وام به‌بێ هۆ و بۆ ترساندنى هاووڵاتیان خه‌ڵك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان و دیارده‌ى دزى په‌ره‌ى سه‌ندووه‌".

 

گوتیشی: "میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی هه‌ر جاره‌ و به‌بیانوویه‌ك قه‌ناسبه‌ده‌ستاكه‌نیان سه‌ر ده‌خه‌نه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ به‌رزه‌كانى ناو كه‌ركووك ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی دۆخى ژیانى له‌ كه‌ركووك تێكداوه‌ و دیارده‌یه‌كى ناشرینى به‌سه‌ربازیكردنى كه‌ركووكه‌".

 

كه‌ركوكی، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌ چه‌ند شه‌وى رابردوودا زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ كه‌ركووك روویدا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك بوونه‌ قوربانی، گوتیشی: "ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ دروست كراوبوو، چونكه‌ هیچ لایه‌نێكى تیرۆریستی به‌رپرسیارێتى ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ى هه‌ڵنه‌گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش ئێستا كرده‌وه‌یه‌كى توندوتیژی ئه‌نجام بده‌ن پاشان ڕایده‌گه‌یه‌ننن كه‌ ئه‌وان ئه‌و كرده‌وه‌یان كردووه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ هیچیان ئاشكرا نه‌كرد و ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش له‌ سێ ناوچه‌ى كوردى و عه‌ره‌بی و توركمانى ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ درووستكردنى ناكۆكییه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كانى شاره‌كه‌".

 

شارى كه‌ركووك له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵی ڕابردوو، به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گروپێكى خیانه‌تكار، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی داگیریان كرد و ئێستاش دۆخى ئه‌منیى شاره‌كه‌ ناله‌باره‌.





ئەم هەواڵە 2926جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad