English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لایەنێک ھەولدەدات عەبادی دووربخرێتەوە
2018-06-13 [11:57 AM]

ZNA- ھەولێر


به‌پێی ڕاپۆرتى ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگ، ڕاگه‌یاندنى هاوپه‌یمانێتى نێوان هه‌ردوو لیستى سائیروون و فه‌تح، ئامانج لێی دوورخستنه‌وه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادیییه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت.


ڕۆژنامه‌ى (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)ى سعوودی، له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/ 6/ 2018 بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، هاوپه‌یمانێتیكردن له‌نێوان لیسته‌كانى موقته‌دا سه‌در و هادى عامرى، كه‌ شه‌وى ڕابردوو ڕاگه‌یاندرا، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانى قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودس بۆ په‌رده‌پۆشكردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ی به‌هۆى سووتاندنى سندووقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه‌ دروست بووه‌.


هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، كه‌ هاوكات باڵیۆزی ئه‌مریكا دووگڵاس سیلیمان، باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق، له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ ڕێكخستنى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى.


ڕۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى سیاسه‌توانێكى عێراقی ئه‌وه‌ى گواستووه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌وڵه‌كانى سوله‌یمانى تائێستاش له‌چوارچێوه‌ى نێوماڵى شیعه‌ ده‌خوولێته‌وه‌ به‌ئامانجی ئه‌وه‌ى دووباره‌ ڕێكی بخاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ناكۆكیی زۆر كه‌وتووه‌ته‌ نێوان سه‌ركرده‌كانییه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌، ئاژانسێكی فه‌ڕه‌نسى، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ "سائیروون و فه‌تح، بۆ دوورخستنه‌وه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌ له‌ وه‌رگرتنى ویلایه‌تی دووه‌م.





ئەم هەواڵە 8695جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad