English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ دێت
2018-06-14 [05:17 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌مڕۆ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی و هێزه‌كانی پۆلیسی پاراستنی فه‌رمانگه‌ نه‌وتییه‌كان، كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ ده‌هێنرێت.

به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ كه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكردبوه‌وه‌، وه‌زاره‌تی دارایی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ته‌واوی مووچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ی دابه‌شكرد كه‌ له‌ خشته‌ی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی مووچه‌دا نه‌بوون، ئه‌مه‌ش دوای هاتنی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا، به‌ وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دارایی.

هاوكات دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 13ی حوزه‌یرانی 2018، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌زگای ئاسایش، پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌یان پێدرا.

هاوكات ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی حوزه‌یرانی 2018، مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی و هێزەكانی پۆلیسی پاراستنی دام و دەزگا نەوتیەكان دابه‌شده‌كرێت، به‌م جۆره‌ش كۆتایی دێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم.





ئەم هەواڵە 10123جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad