English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌یامی پیرۆزبایی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌
2018-06-14 [06:58 AM]

ZNA-هەولێر


به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌و به‌ناوی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌و جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی هاتنه‌ كایه‌ی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و له‌گه‌ڵ خۆی خۆشی بۆ میلله‌ته‌كه‌مان بهێنته‌وه‌.
جه‌ژنه‌كان هه‌میشه‌ په‌یامی ئاشتی و ئاشت بونه‌وه‌یان له‌گه‌ل خۆیان هێناوه‌و بونه‌ته‌ مایه‌ی لێك نزیك بونه‌وه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه‌ له‌په‌یوه‌ندیه‌كان.
ئه‌م ساڵیش ئه‌و جه‌ژنه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مانگێك به‌سه‌ر هه‌لبژاردنه‌كانی ئایاری 2018 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تێده‌په‌ڕێت و به‌هۆیه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ ناته‌بایی دروست بوه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كان و نیگه‌رانی له‌ده‌ره‌نجامه‌كان بۆته‌ مایه‌ی له‌یه‌كتر دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێزو لایه‌نه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و په‌یوه‌ندیه‌كان دروست كردووه‌.
ئێمه‌ لامان وایه‌ ده‌كرئ هه‌ر ڕه‌خنه‌و گله‌یی و سه‌رنجیك هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌ت و پرۆسه‌یه‌ك به‌رێگه‌ی یاسایی یه‌كلا بكرێته‌وه‌و كۆتایی پی بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌نا ببرێت بۆ هیچ كاردانه‌وه‌و جۆرێكی تر له‌داواكردنی مافه‌كان.
بۆیه‌ هیوادارین ئه‌و جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی له‌نێو خۆو به‌تایبه‌ت له‌نیوان لایه‌نه‌كان و بتوانن به‌یه‌كه‌وه‌ له‌به‌غدا داكۆكی له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌موو رۆژێكتان جه‌ژن و خۆشی بێت .

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
له‌هه‌رێمی كوردستان _ حوزه‌یرانی 2018





ئەم هەواڵە 3448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad