English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی سلێمانی پلانی رۆژانی جەژنی ڕاگەیاند
2018-06-14 [09:06 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیاندراوێکی دا بلاویکردۆتەوە، بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەپلانێکی ئەمنیدا سەرجەم ڕێکارەکان دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی سەرو ماڵی ھاوڵاتیان و سەرجەم ھێزەکانیشی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیی زیاترەوە، داوا لەھاوڵاتیانیش دەکات لەکاتی بونی ھەر ڕوداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بەھێڵە گەرمەکانی پۆلیسەوە بکەن.

- ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم کۆڵان و شوێنە گشتییەکان بونیان دەبێت بۆ پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و بەھاناوەچونیان لەبونی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەخت لەپاراستنی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان دەکاتەوە بۆ ئەوەی ھاوڵاتیان بتوانن بەبێ کێشە سەردانیانەکانیان بکەن.

- مەفرەزەی تایبەت لەناو بازاڕەکان بونیان دەبێت.

- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەسەرجەم ھێزەکانی دەکات کە ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ بنەبڕکردنی دیاردەی تەقەمەنی و دەمانچەی مورو یارییە رێگەپێنەدراوەکان کە دەبێتە ھۆی بێزاری ھاوڵاتیان.

- سەرجەم ھێزەکانی پۆلیس ھەماھەنگ و ھاوکار دەبن لەگەڵ سەرجەم ھێزەکانی ئاسایش ، پۆلیسی ھاتوچۆ و بەرگری شارستانی و سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کە لەئەرکدان بۆ رۆژانی جەژن.
- بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە ھاوڵاتیان دەکات لە بونی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو دەستبەجێ پەیوەندی بکەن بەھێلی گەرمی (١٠٤) بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و (١٠٥) بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان.





ئەم هەواڵە 3526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad