English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق، فه‌رمانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی وڵاتان ده‌دات
2018-06-14 [11:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان داوای له‌توركیا كرد سه‌روه‌ری خاكی عیراق بپارێزێت، وتیشی، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشی هه‌ر وڵاتێك له‌ناو خاكی عیراق چاوه‌ڕێی فرمانی سه‌ركرده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌كه‌ین.

ڕۆژی دووشەممە وەزیری ناوخۆی تورکیا سلێمان سۆیلۆ وتی هێزەکانی وڵاتەکەی بەرەو بنکەکانی دواوەی حیزبی کرێکارانی کوردستان پێشڕەویی دەکەن لە شاخی قەندیلی باکوور عێراق، وتیشی دەستپێکردنی ئەرکە سەربازییەکە تەنها بابەتی کاتە.

عه‌مید یه‌حیا زوبه‌یدی وته‌بێژی فه‌رمی سه‌ركردایه‌تی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، هیوادارین لایه‌نی توركی ڕێز له‌ سه‌روه‌ری عیراق و خاكی عیراق بگرێت، خاكی عیراق و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی عیراقه‌وه‌ ده‌پارێزرێت، وتیشی، ئێمه‌ به‌ڕه‌هایی نامانه‌وێت خاكی عیراق بۆ كاری تیرۆریستی له‌دژی وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت.

پێشتر سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر بنکە سەربازییەکانی چەکدارە کوردەکان لە شاخەکانی باکووری عێراق لە قەندیل و شەنگال و مەخموور، له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌مید یه‌حیا زوبێد وتی، هێزه‌ عیراقیه‌كان و سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق له‌شه‌نگالن و له‌ هه‌موو شوێنێك هه‌ین سه‌روه‌ری عیراق ده‌پارێزین، پارێزگاری له‌عیراق ده‌كه‌ین، هیوادارین توركیا و توركه‌كان ڕێز له‌ سه‌روه‌ری عیراق و خاكی عیراق بگرن له‌هه‌موو پارچه‌یه‌كی عیراق هێزی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان هه‌یه‌، پێشمه‌رگه‌ هه‌یه‌ كه‌به‌شێكن له‌ سیستمی به‌رگری عیراقی و سه‌روه‌ری و خاكی عیراق ده‌پارێزن، پشت به‌خوا ئێمه‌ ده‌توانین پارێزگاری له‌خاكی عیراق بكه‌ین.

عه‌مید یه‌حیا رووی كرده‌وه‌، ئێمه‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان هه‌یه‌، حكومه‌تی عیراقیمان هه‌یه‌، ئێمه‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه‌ له‌پێشه‌وه‌ین بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق و خاكی عیراق و گه‌لی عیراق به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و دین و زمانه‌ جیاوازه‌كانیه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌سه‌ر پاراستنی خاكی عیراق، پشت ده‌به‌ستین به‌ فرمانه‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق.

voa





ئەم هەواڵە 9007جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad