English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە خواردنی گازۆ خۆت لەم نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیدارانه‌ بپارێزه
2018-06-14 [12:57 PM]

هەولێر ـ ZNA


 

یه‌كێك له‌ چه‌ره‌سه‌ به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ چه‌ره‌سی گازۆیه‌، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ خۆراكییه‌كان و دژه‌ ئۆكسانه‌كان له‌ گازۆدا.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "goodhealthall" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنی گازۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، پزیشكانی پسپۆڕ ئه‌وه‌یان روونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گازۆ پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز و پڕ ماده‌ خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه‌كانی هه‌یه‌ كه‌ بۆ زۆر فه‌رمان و زینده‌چالاكی جه‌سته‌ به‌سووده‌، جگه‌ له‌وه‌یش رۆژانه‌ خواردنی گازۆ له‌ چه‌ندان جۆر نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت، بۆیه‌ لێره‌دا باس له‌و سوودانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ گازۆ هه‌یه‌تی:

یه‌كه‌م : – به‌ ته‌واوه‌تی له‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌تپارێزێت: یه‌كێك له‌ سووده‌كانی ئه‌م چه‌ره‌سه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ناهێڵێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی گازۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین A و  Cو ماده‌ی پۆتاسیۆم كه‌ به‌رزی په‌ستانی و ڕێژه‌ی كۆلسترۆڵی خراپ له‌ لووله‌كانی خوێندا كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و ناهێڵێت كۆلستڕۆڵ و به‌رزی په‌ستان كاریگه‌ری خراپی هه‌بێت له‌سه‌ر دڵ و تووشكردنی دڵ به‌ نه‌خۆشی به‌تایبه‌ت جه‌ڵته‌ی دڵ.

دووه‌م : -  كۆئه‌ندامه‌ ده‌ماره‌كان و ماسوولكه‌كان چالاك ده‌كات و هێز به‌ جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت: یه‌كێكی تر له‌ سووده‌كای گازۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌چالاكی ده‌هێڵیته‌وه‌ و ناهێڵێت ماسوولكه‌كان تووشی كه‌شه‌نبوون بێن و له‌ هه‌مان كاتدا ماسوولكه‌كان چالاك ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌ هۆی چالاككردنی جه‌سته‌ و به‌خشنی هێزی زیاتر به‌ جه‌سته‌.
 





ئەم هەواڵە 8620جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad