English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆكاره‌كانی سڕبوونی ده‌ست و قاچ
2018-06-14 [01:54 AM]

هەولێر ـ ZNA


 

سڕبونی‌ قاچ‌ و ده‌ست به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌وانه‌یه‌ هۆكاری‌ هیلاكی‌ زۆربێت یان نیشانه‌یه‌كی‌ خراپ بێت بۆ تیكچونی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ وه‌ك جه‌ڵده‌ی‌ دڵ‌و مێشك بۆیه‌ گرنگه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بزانرێت:

1- په‌ستانی‌ ده‌ماره‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كان: له‌ئه‌نجامی‌ شێوازی‌ كاركردنی‌ رۆژانه‌وه‌ دێت وه‌ك وه‌ستانی زۆر یان به‌كارهێنانی‌ مۆبایل‌و كۆمپیوته‌ر پاش ئه‌وه‌ی‌ په‌ستان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر دڕكه‌په‌تكی‌ (حبل شوكی‌) مرۆڤ ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ به‌باشی‌ كاری‌ خۆیان نه‌كه‌ن به‌مه‌ش هه‌ست به‌سڕبون ده‌كرێت له‌ده‌ست‌و قاچدا.

2- كه‌می‌ ئۆكسجینی خۆراك: ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویست خۆراك نه‌گاته‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كان ئه‌وا دڕكه‌په‌تك به‌نیشانه‌ی‌ ئازارو سڕبون له‌ده‌ست‌و قاچدا دروست ده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆكاری‌ گیرانی‌ مولوله‌ی‌ خوێنهێنه‌ره‌كان وه‌ك به‌رزی‌ كۆلسترۆل یان چه‌وری‌ كه‌ هۆكاری‌ سه‌ره‌كین بۆ جه‌ڵده‌ی‌ مێشك‌و دڵ.

رێنمایی‌ پێویست بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌: وه‌رزشكردن‌و رۆیشتن‌و مه‌له‌كردن و خواردنی‌ ته‌ندروست به‌شێوه‌یه‌كی‌ رێكخراو له‌ژێر چاودێری‌ چاره‌سه‌ری‌ سروشتی‌ شاره‌زا تاكو به‌دوربیت له‌و كێشه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 9073جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad