English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئوردن... حکومەتی نوێ راگەیەنرا
عومه‌ر ئه‌لره‌زاز
2018-06-14 [02:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئەوه‌ی لە چەند هەفتەی ڕابردوو بەهۆی یاسایەکی نوێی باجدان ناڕه‌زایی ئەو وڵاتەی گرتەوە، پاشای ئوردن ئەو حکومەتەی پەسەندکرد کە لەلایەن عومەر ئەلڕەزاز شارەزای ئابوری پـێکهێنرا.

ئەمڕۆ پـێنجشەممە ئەندامانی حکومەتی نوێ لە کۆشکی ئەلحوسەینیـیەی عەمانی پایتەخت لە بەردەم شا عەبدوڵڵای دووەم سوێندی یاسایـیان ‌خوارد.

حکومەتەکەی عومەر ئەلڕەزاز، پـێکهاتووە لە 28 وەزیر، لەوانە حەوتیان ژنن. هەروەها 14 وەزیریان لە نێو حکومەتەکەی پـێشووبوون، ئەوەی هانی ئەلمولقی سەرۆکایەتی دەکرد.

ئەیمەن ئەلسەفەدی وەزیری دەرەوە و سەمیر مەبێضین وەزیری ناوخۆ لە پـۆستەکانیان ماونەتەوە.

ڕەجائی ئەلمعەشەر کە پـێشتر لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکان لە پـۆستەکانی وەزیری ئابوری و پـیشەسازی و بازرگانی وڵاتەکە بوو، کراوەتە جێگری سەرۆک وەزیر.

ئەو ژنانەشی لە حکومەتە نوێـیەکاندان بریتین لە لینا عەناب وەزیری گەشت و گوزار و ئاسەوار، جومانە غنێمات (سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئەلغەد) وەزیری ڕاگەیاندن، ماری قەعوار وەزیری پـلاندانان و هاوکاری نێودەوڵەتی، هالە زواتی وەزیری وزە و سەروەت و سامانە کانزایـیەکان. بەسمە ئەلنسور وەزیری ڕۆشنبیری، مەجد شوێکە وەزیری پەرەپـێدانی کەرتی گشتی، هالە نوعمان وەزیری گەشەپـێدانی کۆمەڵایەتی.

ئەم گۆڕانکاریـیەی ناو ئوردن پاش ئەوە دێت کە خۆپـیشاندانی ناڕەزایی گەورە لەو وڵاتە بەڕێوەچوون وەک ناڕەزایی بەرامبەر زیادکردنی باج لە کاتێکدا خەڵکی بەدەست گرانی ژیانی و کەمی موچە دەناڵێنن.

 

VOA





ئەم هەواڵە 3976جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad