English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ دادوه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌به‌ردنی نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم دانران
2018-06-14 [03:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری فه‌رمانی دامه‌زراندنی سێ دادوه‌ری ده‌ركرد كه‌ ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ردنی نووسینگه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك پێده‌سپێرێت.

وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق عه‌بودولسه‌تار به‌یره‌قدار له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری فه‌رمانی دامه‌زراندنی سێ دادوه‌ری ده‌ركرد كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كاندید كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژرادنه‌كان له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك راپه‌ڕێنن.

به‌یره‌قدار وتیشی، به‌مشێوه‌یه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رانی نوسینگه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌واو ده‌بێت.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 2032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad