English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: پشتیوانیی هێرشی تورکیا بۆ سەر قەندیل ناکەین
ئەبولفەزل شکارچی، گوتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێڕان
2018-06-14 [03:13 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران رەتیكردەوە پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنی توركیا دژ بە پ ك ك لە خاكی عێراق كردبێت.

ئەبولفەزل شكارچی گوتەبێژی باڵای ھێزە چەكدارەكانی ئێران لە كاردانەوە بە لێدوانی بەرپرسانی توركیا و پشتیوانی ئێران لە ئۆپراسیۆنەكانیان دژ بە پ ك ك لە خاكی عێراق رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لەھەر ھەوڵێك دژ بە گرووپە كوردییە چەكدارەكان دەكات لەھەمانكاتدا رەتیدەكاتەوە بەو بیانووە سنووری خاكی وڵاتێكی دیكە ببەزێنرێت.

شکارچی گوتی: ئێران ئامادەی رووبەرووبوونەوەی ھەر ھەوڵێكە كە  ئاسایشی وڵاتەكەی بخاتە مەترسییەوە، بەڵام بەزاندنی سنووری وڵاتێكی دیكە  بە نایاسایی و پێشێلكردنی سەروەری خاكی ئەو وڵاتە دەزانێت. دوێنێ وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاندبوو، ئێران پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی توركیا لە عێراق لەدژی پەكەكە دەكات.





ئەم هەواڵە 667جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad