English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری ئێدارەی سەرچاوە ئاوییەکانی پیرانشار لەكارەكەی دوورخرایەوە
سەلاحەدین ئەحمەدی ڕاد
2018-06-14 [03:32 AM]

​ZNA - هەولێر


سەلاحەدین ئەحمەدی ڕاد، بەڕێوەبەری ئیدارە سەرچاوە ئاوییەکانی پیرانشار، بەهۆی دژایەتیکردنی لێدانی چەندین بەنداو لەسەر رووباری زێی بچووک لەسەر کارەکەی دوورخرایەوە.

بەپێی راپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ ئەحمەدی راد  لە دژی سیاسەتەكانی حكومەت لە كەرتی ئاو لە رۆژھەڵاتی كوردستان و بەتایبەت لە پارێزگای ورمێ بووە، ئەوگوتوویەتی چەندینجار رەخنەی لە لێدانی چەندین بەنداو لەسەر رووباری زێی بچووك گرتووە، ھەربۆیە لەكارەكەی دوورخراوەتەوە.

بەڕێوەبەری لەسەرکار لادراوی  ئیدارەی سەرچاوە ئاوییەکانی پیرانشار ب هۆی هەرەشکانی حکومەتەوە خاکی ئەم وڵاتەی جێهێشتووە.

هەفتەیەک لەمەوبەر سەرقونسولی ئێران لە شاری سلێمانی لە پرێسکۆنفرانسێکدا رایگەیاند وڵاتەکەی ئاوی زێی بچووک بۆ نێو خاکی ئەم وڵاتە گل ناداتەوە و تەنیا بۆ بەرهمێنانی کارەبە کەڵک لە ئاوەکە وەردەگرێت.

سەر کۆنسۆلی ئێران لە وڵامی ئیدارەی سەرچاوە ئاوییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان پرێس کۆنفرانسەکەی رێکخستبوو.

ئیدارەی سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێمی کوردستان بەرلە لێدوانەکەی سەرکۆنسۆلی ئێران رایگەیاندبوو، ئێران ئاوی زێی بچووکی بەسەر هەرێمی کوردستاندا گرتووەتەوە و لەئاکامدا خەڵکی قەڵادزێ ئاوی خوردنەوەشیان وشك بووە.

 





ئەم هەواڵە 979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad