English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا: لە کۆبوونەوەی شتوتگارد دۆخی مەنبجمان تاوتوێ کردووە
2018-06-14 [04:44 AM]

​ZNA- هەولێر


لە بەیاننامەیەکدا سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەیەکی باڵای فەرماندەکانیان لەگەڵ فەرماندەکانی ئەمریکادا کە لە ستوتگارت لە ئەڵمانیا بەسترابوو توانیویانە بگەنە نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی شارۆچکەی ستراتیژی مەنبج لە باکووری سووریا کە ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبج و یەپەگەوە  بەڕێوەدەچێت.

هاوکات له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه "خلوسی‌ ئاكار" سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا  و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌ورووپا و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ناتۆ، کریتس سكاپارۆتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

 له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا كه‌ دوێنێ ئه‌نجامیانداوه‌، بابه‌ته‌كانی ره‌وشی ئه‌مینی باكووری سووریا و نه‌خشه‌ڕێگای منبج-یان تاوتوێ كردووه‌.

 





ئەم هەواڵە 2275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad