English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەتی ئوردن کۆتایی بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران دەهێنێت
2018-06-15 [09:17 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژی هەینی 15/6/2018، میدیا سعودیەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئوردن رایگەیاندووە، ”ئاسایشی سعودیە و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی ئاسایشی ئوردنە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی، بە بڕیاری حکوومەتی وڵاتەکەی، عەبدوڵڵا ئەبو رومان، باڵیۆزی ئوردن لە تاران گەڕایەوە عەممانی پایتەختی ئوردن.

 

پێشتر لە رۆژی 11/6/2018، شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی شای سعودیە، سەباح ئەحمەد جابر ئەلسوباحی میری کوێت، محەمەد بن راشد ئال مەکتومی جێگری  سەرۆکی ئیمارات و حاکمی دوبەی و شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئوردن، لە شاری مەککە لە سعودیە کۆ بوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، میری کوێت، حاکمی دوبەی و شای سعودیە بڕیاریان دا بە بڕی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار هاوکاریی ئابووریی ئوردن بکەن





ئەم هەواڵە 6295جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad