English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارێكی به‌نده‌ری یه‌مه‌ن به‌پشتیوانی سعودیه‌ كۆنترۆل كرا
2018-06-16 [03:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌رپرسانی یه‌مه‌ن ئاشكرایان كرد، هێزه‌کانیان به‌ پشتیوانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ چوونه‌ نێو شاری حوده‌یده‌ و به‌نده‌ری سه‌ره‌کی وڵاته‌كه‌یه‌.

میدیای سوپای یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی عه‌ڕه‌ب له‌ چواره‌مین ڕۆژی هه‌وڵدان بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری حوده‌دیده‌ له‌ چنگ سه‌رهه‌ڵداوانی شیعه‌ رۆژی شه‌مه‌ توانیان بگه‌نه‌ ئه‌و شاره‌.

سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی به‌ ڕۆیته‌رزی گوت، هه‌ندێک کاتمان پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی مسۆگه‌ری بکه‌ن، وتیشی، مین و ته‌قینه‌وه‌ له‌ نێو خانووبه‌ره‌کاندا نین.

حوده‌یده‌ شوێنێکی گرنگ و ستراتژیکه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی خاڵی چوونه‌ ژوور بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆڤایه‌تی و له‌ نێویان دا خوارده‌مه‌نییه‌، ئه‌ویش له‌ ده‌مێکدا که‌ یه‌مه‌ن تووشی ئه‌وپه‌ڕی برسیه‌تی بووه‌.

پێنجشه‌مه‌ی رابردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش داوای له‌ لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ له‌ یه‌مه‌ن کرد، شاری حوده‌یده‌ به‌ کراوه‌یی بهێڵنه‌وه‌ له‌و كاته‌ی کاری مرۆیی ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌كی گه‌لێک گرنگ بۆ 600 هه‌زار که‌سی نێو شاره‌که‌ بنێردرێت.

 

VOA





ئەم هەواڵە 5296جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad