English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رچاوه‌یه‌ك: ئێران رووبه‌ڕووبووی ئه‌و هه‌وڵانه‌ ده‌بێـه‌وه‌ كه‌ له‌تكردنى ماڵى شيعه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌
2018-06-16 [03:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى سياسى ئاگادار ئاشكراى كرد، بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ميكانيزمى پێكهێنانى حكومه‌تى ئاينده‌ى عێراق، له‌ دوو رۆژى رابردوودا قه‌واره‌ سياسييه‌ شيعه‌كان چه‌ندين كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆيان له‌ ناوچه‌ى سه‌وز و گه‌ڕه‌كه‌ ناوداره‌كانى وه‌ك جادريه‌ و كه‌ڕاده‌ و مه‌نسور و حارسييه‌دا كرووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ رایگه‌ياند، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ به‌ فه‌رمانى جه‌نراڵ قاسم سوله‌يمانى بووه‌، كه ‌به‌ هه‌موو سه‌ركرده‌ شيعه‌كانى راگه‌ياندووه‌، تاران ره‌تيده‌كاته‌وه‌، هاوبه‌شى شيعه‌كان له‌ده‌ستبدرێت، هه‌روه‌ها ماڵى شيعه‌ هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌، به‌ هه‌موويان ووتووه‌ پێويسته‌ پارێزگارى له‌ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بكرێت، به‌شێوه‌يه‌كى گشتيش پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق.

جه‌ختيشى كرده‌وه‌، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆيانه‌ى كه‌ كراون، بۆ رێگرى بووه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ده‌درێن بۆ شكست پێهێنانى پرۆسه‌ى سياسى، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى بۆ له‌تكردنى ماڵى شيعه‌ ده‌درێن.

ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌، گفتوگۆكانى قه‌واره‌ براوه‌كانى شيعه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، تێگه‌يشتنێكى داوه‌ته‌ لايه‌نه‌كان بۆ په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانى فراكسيۆنه‌ گه‌وره‌كه‌ى ناو په‌رله‌مان كه‌ پێويستى به‌ زۆرينه‌يه‌، واته‌ 165 كورسى په‌رله‌مان، بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى ئاينده‌ به‌ خێراترين كات.

 

غه‌دپرێس





ئەم هەواڵە 7630جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad