English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەلمانیا یاساکانی وەرگرتنی پەنابەران توندتر دەکات
2018-06-17 [07:11 AM]

ZNA- ھەولێر


بە بڕیاری هۆرست سیهۆفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، جوتا کۆردت، سەرۆکی نووسینگەی فیدراڵی کۆچبەر و پەنابەرانی ئەو وڵاتە بەهۆی "ئەنجامدانی کاری نایاسایی" لە کارەکەی دوورخرایەوە.

پێشتریش بەهۆی رەچاو نەکردنی یاسا و رێکارەکانی ناوخۆی ئەڵمانیا، کۆردت چەندین جار رەخنەی توندی لێگیراوە ودواجار لەو پۆستە لادرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، دوورخستنەوەی سەرۆکی نووسینگەی پەنابەران لە کاتێکدایە، حکوومەتی ئەڵمانیا دەستیكردووە، بە پلانەکانی بۆ گۆڕینی یاسای پەنابەران و رەتکردنەوەی ئەوانەی بەڵگەنامەی پێویستیان نییە.

کێشەی پەنابەران لە ئێستادا ناکۆکی خستۆتە نێوان پارتەکەی ئەنگێلا مێرکڵ، پارتی کریستیان دیموکرات و هاوپەیمانەکەی لە حکوومەت، پارتی یەکێتی سۆشیاڵ کریستیان. كە درێژكردنەوەی ئەو ناکۆکییانە، دەبێتە ھەڕەشە بۆسەر مێرکڵ.

کەی ویتاکەر، پەرلەمانتاری ئەڵمانیا لەسەر لیستی پارتەکەی ئەنگێلا مێرکڵ، لەسەر کردنەوەی دەرگای ئەڵمانیا بەڕووی پەنابەران گوتی: "ئەگەر مێرکڵ پلانێکی گونجاوی نەبێت بۆ کێشەی پەنابەران، رەنگە هەفتەی داهاتوو وەك راوێژکاری ئەڵمانیا کارەکەی لەدەستبدات".

تادێت وڵاتانی ئەوروپا رێوشوێنە یاساییەكان بۆ وەرگرتنی پەنابەران توندتر دەكەن، ئەنگێلا مێرکڵ، كە بە داكۆكیكارێكی سەرسەختی پەنابەران ناسراوە لە ئەوروپا، ئەگەر دەنگە ناڕازییەکان بەسەریدا زاڵ بن، ئەوا خۆری دەسەڵاتی لە ئەڵمانیا بەرەو ئاوابوون دەچێت.





ئەم هەواڵە 5212جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad