English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەیاد عەلاوی داوا دەکات کۆبوونەوەی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان ببەسترێت
2018-06-17 [07:28 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەیاد عەلاوی، داوا دەكات كۆبوونەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان عێراق بە بەشداری لایەنە كوردییەكان بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ئەنجامبدرێت.

ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ھاوپەیمانی وەتەنیە، لە راگەیەندراوێكدا داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرد، كۆبوونەوەیەك بۆ پێكھێنانی حكوومەت ئەنجام بدەن و ھەوڵەكانیان بۆ ئەم مەبەستە چڕ بكەنەوە.

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا سەرۆكی ھاوپەیمانی وەتەنیە، داوایكردووە، كورد بەشداری لە كۆبوونەوەكە بكات.

ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای دامەزراندنی حكوومەتێكی تەكنۆكراتی سیاسی كرد.

بڕیاریشە لە چەند رۆژی داھاتوو شاندێكی ھاوبەشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق سەردانی بەغدا بكەن.

زیاتر لە مانگێك بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تێپەڕیووە، بەڵام بەھۆی ناكۆكی لایەنەكان ھێشتا ئاسۆیەك نییە بۆ رێككەوتن لەسەر پێكھێنانی حكوومەت.





ئەم هەواڵە 2767جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad