English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كارداشیان چاوی بڕیووەتە كورسیەكەی ترەمپ
2018-06-17 [10:50 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دوای ئەوەی کیم کارداشیان، ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی و بواری مۆدێلی ئەمەریکی، توانی تاوانبارێکی ماددە هۆشبەرەکان لە زیندان ئازاد بکات و بۆ ئەم مەبەستە لە نزیکەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا كۆبووەوە. رایدەگەیەنێت، بە دووری نازانێت لە داھاتوودا خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمەریكا كاندید بكات.

لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، کارداشیان لە بارەی سەرۆکایەتی کردنی ئەمەریکا گوتی: "هەرگیز مەڵێ هەرگیز، من پێگەی خۆم بەکاردەهێنم بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بە یارمەتییە".

کیم گوتیشی: "ئەگەر خەڵك هەستی تایبەتی خۆیان وەلابنێن و باس لە شتی گرنگتر بکەن، ئەوا دەتواندرێت كاری زیاتر ئەنجام بدرێت".

کارداشیان پێشی وایە: "گرنگ نییە کە قسە بۆ کێ و کام پارتی سیاسیی دەكەیت، خەڵك هەستدەکەن ئەوەی راستە، هەر راستە. منیش ئەمەم خۆشدەوێت".

ئەو خانمە مۆدێڵە ماوەیەکە روویکردووەتەوە ئەنجامدانی چالاکییە کۆمەڵایەتییەكان و بە دووریشی نازانێت کە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاندید بکات، لە نوێترین چالاکیشیدا توانی ژنێك لە زیندان ئازاد بکات و بەخێزانەکەی شادبکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ ترەمپ كۆبووە و رەزامەندنی ئازادكردنی وەرگرت.





ئەم هەواڵە 8230جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad