English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لە سەر بەشداری کردنی مەحەمەد سەڵاح لە یارییەکان 
2018-06-17 [11:37 AM]

ZNA  - ھەولێر 


 

بەھۆی ئەو پێکانە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ تووشی ھات  مەحەمەد سەڵاح ئەستێرەی ھەڵبژاردەی میسر و باشترین یاریزانی پریمەرلیگ نەیتوانی لە یاری یەکەمی ھەڵبژاردەکەی بەشداری بکات . 


سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ھیکتۆر کوپەر راھێنەری ھەڵبژاردەی میسر بڕیاریداوە لە یاری داھاتووی ھەڵبژاردەکەی لە بەرامبەر ھەڵبژاردەی رووسیا بە شێوەیەکی سەرەکی یاری بە مەحەمەد سەڵاح بکات . 

لە یاری یەکەمی میسر لە بەرامبەر ئۆرگوای ھەرچەندە پزیشکانی ھەڵبژاردەی میسر رێگەیان بە سەلاح دا یاری بکات , بەلام کوپەر پێی باش بوو پشووی پێبدات و یارییەکەش بە دۆڕانی میسرییەکان کۆتایی ھات بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 8335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad