ZNA - ھەولێر
یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) دوا بڕیاری خۆی لە سەر گۆڵی دووەمی ھەڵبژاردەی فەرەنسا لە دژی ئوسترالیا دەرکرد .
دوێنێ لە یاری نێوان ھەڵبژاردەی فەرەنسا و ئوسترالیا کە بە سەرکەوتنی فەرەنسییەکان کۆتایی ھات , پۆل پۆگبا لە خولەکی ٨١ گۆڵی سەرکەوتنی بۆ ھەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و بەناوی ئەو تۆمار کرا.
بەڵام ئەمڕۆ لە راگەیندراوێکدا فیفا رایگەیاند کە گۆڵی دووەمی فەرەنسا لە لایەن عەزیز بیھیچ بەرگریکاری ھەڵبژاردەی ئوسترالیا بەھەڵە لە خۆیانی تۆمارکردوە و پۆل پۆگبا تۆماری نەکردوە .
فیفا لەم بڕیارەی پشتی بە تەکتەلۆژیای ڤیدیۆیی بە ستووە و دەرکەوتووە تۆپەکە بەھەڵە لە لایەن بەرگریکارە ئۆسترالیاکە لێدراوە و چووتە گۆڵ .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 11650جار خوێندراوەتەوە |