English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشتیی هەڵگری سەدان پەنابەر دوای چەندین رۆژ سەرگەردانی گەیشته ئیسپانیا
2018-06-17 [12:18 PM]

ZNA- هەولێر


 

کەشتیی "ئاکڤاریوس"ی گروپێکی فریاگوزاریی فەرەنسی، به زیاتر له ٦٠٠پەنابەرەوه، ئەمڕۆ له بەندەری "ڤالێنسیا"ی ئیسپانیا گیرساوه.

 

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، ٦٣٠پەنابەری ناو کەشتییەکه که زۆربەیان ئەفریقایین، دوای ئەوەی حکومەتی ئیتالیا وەخۆی نەکردن، له ماوەی هەفتەی رابردوو له ئاوەکانی دەریای ناوڕاست وێڵ بوون.

 

گروپی فریاگوزاریی فەرەنسی به کەشتیی ئاکڤاریوس، ئەم پەنابەرانەیان له کەناراوەکانی لیبیا رزگار کردبوو.

 

ئەم کەشتییه دوای رازی بوونی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، توانیی بچێته بەندەری ڤالێنسیا.





ئەم هەواڵە 3058جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad