English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقینەوەیەکی دیکه له ئەفغانستان نزیکەی ٧٠کوژراو و برینداری لێکەوتەوه
2018-06-17 [01:19 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەپێی هەواڵه ناوخۆییەکان له رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، تەقینەوەیەکی گەوره له بەردەرگای بینای والیی ویلایەتی "نەنگەرهار" رووی دا.

 

"عەتائوڵڵا خوگیانی" گوتەبێژی والیی نەنگەرهار دەڵێت، له تەقینەوه خۆکوژییەکەدا، لانی‌کەم ١٨کەس کوژراون و ٤٩کەسیش بریندار بوونه.

 

بەپێی هەواڵێکی بی‌بی‌سی،، نزیکەی ٣٠٠ئەندامی تاڵیبان له نووسینگەی والیی نەنگەرهار بوونه و له کاتی دەرچوونیان تەقینەوەکه رووی داوه.

 

دوێنێش له کاتی گردبوونەوەی هێزه ئەمنییەکانی ئەفغانستان و ئەندامانی تاڵیبان بۆ بەرز راگرتنی ئاگربەستی رۆژانی جەژن، خۆکوژێک لەناویان خۆی تەقاندەوه و لانی‌کەم ٢٥کەس کوژران و ٥٤کەسیش بریندار بوون.

 

له سەرەتای جەژنەوه حکومەتی ئەفغانستان و چەکدارانی تاڵیبان ئاگربەستیان راگەیاندووه و بۆ یەکەم جاره ئەندامانی تاڵیبان و هێزەکانی ئەفغانستان لەگەڵ یەک دیدار دەکەن و جەژنه پیرۆزانه له یەکتر دەکەن.

 

زۆربەی ئەم تەقینەوانه لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوه ئەنجام دەدرێت. چەند بەشێکی ویلایەتی نەنگەرهار، بنکەی سەرەکیی داعش له ئەفغانستانه.





ئەم هەواڵە 4597جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad