English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوفێری ئەو پاسەی لە دوو ئافرەتی دابوو خۆی رادەستی پۆلیس کرد 
2018-06-17 [04:26 AM]

ZNA  - ھەولێر 




شوفێری ئەو پاسەی لە شاری ھەولێر خۆی بە دوو ئافرەتی عەرەبدا کێشا، خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: "شوفێری ئەو پاسەی لە یەکەم شەوی جەژندا لە دوو ئافرەتی عەرەبی دا،خۆی رادەستی پۆلیس کردووە".

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر باسی لەوە کرد کە ئافرەتەکان دانیشتووی شاری زەیتوونی ھەولێر بوونە، یەکێکیان تەمەنی ٣٦ ساڵ بووە و گیانی لەدەستداوە، ئافرەتەکەی دیکەش تەمەنی ٢٠ ساڵە و بریندارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت دوو ئافرەت لە نزیک ماجدی مۆڵی ھەولێر لەسەر شەقام کەوتوون، بەگوتەی پۆلیس پاسێک خۆی بە دوو ئافرەتەکەدا کێشاوە، بەڵام ئەوکات رایکردووە.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 11404جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad