English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و یه‌كێتی به‌ پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌چنه‌ به‌غدا
2018-06-18 [06:12 AM]

ZNA – هه‌ولێر


ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان پڕۆژەیەكیان ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆیان بیبەنە بەغدا و لەگەڵ لایەنەكانی دیكە گفتوگۆی لەسەر بكەن.

بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكھێنانی حكوومەتی داھاتووی عێراق، بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندەدا پارتی و یەكێتی، بە شاندێكی ھاوبەش بچنە بەغدا، بڕیاریشە پێش چوونی شاندەكە ھەردوولا  كۆببنەوە و تاوتوێی ئەو دۆسیە گرنگانە بكەن كە لە بەغدا لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان گفتوگۆی لەسەر دەكەن.

كاكەمین نەجار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە K24 راگەیاند: "داوامان لە حزبەكانی دیكەی كوردستانیش كردووە كە پێكەوە بچینە بەغدا، پڕۆژەیەكیشمان ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بكەین و لەوە تێبگەین لەسەر چ بنەمایەك بچینە ناو حكوومەتی داھاتووی عێراق".

گوتیشی: "بودجەی ھەرێمی كوردستان و بابەتی پێشمەرگە و دابینكردنی مووچە بۆ ھێزی پێشمەرگە لە ئەولەویەتی ئێمەیە ئەگەر لەسەر ئەوانە رێككەوتین دواتر باسی پۆستەكان دەكەین".

 





ئەم هەواڵە 2920جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad