English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واده‌ی پێكهێنانی هاوپەیمانێتیی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌كات
2018-06-18 [07:09 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، ئاشكرای دەكات رۆژی سێشەممە 19-6- وادەی پێكهێنانی هاوپەیمانێتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەست پێدەكات.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان، به‌ باسی ڕاگه‌یاند: وادەكە لە 19-6 دەست پێدەكات و تاكوو 20-6 بەردەوام دەبێت.

ئه‌و باسی لەوەش کرد كە تاكوو ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ئارادا نییە.

بەپێی نووسراوی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان 30 ئەیلوولی ئەمساڵ، وەكوو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كراوە.

 





ئەم هەواڵە 4228جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad