English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش دەستی بەسەر رێگای نێوان کەرکوک - بەغدا دا گرت
2018-06-18 [07:58 AM]

ZNA- ھەولێر


 ڕێگای سەرەکیی کەرکووک ـ بەغدا لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە لەنێوان شارەدێی عوزێم و شارەدێی قەرەتەپە دەستی بەسەردا گیرا..

 

بەپێی زانیارییەکان چەکدارانی داعش لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەو بۆشاییە ئەمنییەیان قۆستووەتەوە کە بەهۆی لاوازیی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکەدا هەیە و ڕێگەی سەرەکیی نێوان کەرکووک و بەغدایان دەست بەسەردا گرتووە.

 

لەمبارەیەوە محەمەد عومەر، بەرپرسی کۆمیتەی قەرەتەپەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: "کاتژمێر ١٠ ی شەوی ڕابردوو ١٧/٦/٢٠١٨ تا کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٨/٦/٢٠١٨، چەکدارانی ڕێکخراوی داعش ڕێگای سەرەکی کەرکووک ـ بەغدایان لەنێوان شارەدێی عوزێم و قەرەتەپە لە سنووری ناوچەی حەمرین داخستووە".

 

ئەو بەرپرسەی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو، کە ‌دەنگۆی ئەوە ھەیە چەکدارەکان ژمارەیەک شۆفێریان کوشت بێت، بەڵام بە فەرمی ھیچ زانیارییەکی لەوشێوەیان تائێستا پێ نەگەیشتووە.

 

ئاشکراشی کرد، کە ‌جموجوڵی ڕێکخراوی داعش لەسنووری حەوزی حەمرین زۆر زیادیکردووە، گوتیشی: ”ئەگەر پێشتر بەشەواندا دەرکەوتبن، ئێستا ڕۆژانە بەئاشکرا جموجوڵەکانیان دەبینرێت".





ئەم هەواڵە 13030جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad