English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كارلۆس: مێسی به‌ختی نییه‌
2018-06-18 [08:50 AM]

ZNA - ھەولێر


ئەگەر لیۆنێل مێسی کاپتنی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، بەرازیلی بووایە چی روودەدا؟. وەڵامی ئەم پرسیارە رۆبێرتۆ کارلۆسی ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید و ئەفسانەی بەرازیل، دەیداتەوە.

رۆبێرتۆ کارلۆس، پێیوایە ئەستێرەکەی بارسێلۆنا لیۆنێل مێسی، بەختی نییە لەبەرئەوەی لە ریزەکانی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین دایە، چونکە ناتوانێت نازناوی مۆندیال بەدەستبێنێت. کارلۆس پێیوایە، ئەگەر مێسی بەرازیلی بووایە، دەیتوانی بەئاسانی نازناوی مۆندیال بەدەستبێنێت، لەبەرئەوەی بردنەوەی مۆندیال پێویستی بە یاریکردنی بەکۆمەڵە. 

رۆبێرتۆ کارلۆس، کە لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیل نازناوی مۆندیالی ٢٠٠٢ی بەدەستھێناوە، بە تۆڕی تی وای سپۆرتسی ئەرجەنتینی گوت "ئەگەر مێسی بەرازیلی بووایە، ئێستا نازناوی مۆندیالی بەدەستھێنابوو". 

کارلۆس ھەروەھا گوتیشی "حەزم دەکرد لە یەک تیپدا پێکەوە لەگەڵ لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ و نەیمار دا سیلڤا یاریم بکردایە".

رووداو





ئەم هەواڵە 7492جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad