English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جوبرائیل دەبێتە دادوەری ئیتاڵییەکان
2018-06-18 [09:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جوبرائیل ئەبوبەکر دەرھێنەری لاوی کورد دەبێتە دادوەری یەکێک لەفێستیڤاڵە سینەماییە نێودەوڵەتییەکان و سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە بانگێشتنامەی فه‌رمییان لەو بارەیەوە ئاراستە کرد.

بۆ یەکەمین جار دەرھێنەرێکی لاوی کورد وەک دادوەر لە لیژنەی داوەرانی خولی دوانزەھەمینی فێستیڤاڵی ریفیری سینەمایی نێودەوڵەتی بەشداری دەکات کە لەوڵاتی ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت.

فێستیڤاڵەکە لە رۆژانی ١٥ تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٨ بەڕێوە دەچێت.

داوەتنامەی فەرمی فێستیڤاڵەکە گەیشتە دەست جوبرائیل ئەبوبەکر و وەک یەکێک لەئەندامانی لیژنەی داوەری بانگێشتی ئەو فێستیڤاڵە کراوە.

جوبرائیل ئەبوبەکر رەحمان لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٣ی شاری ھەولێرە، لەساڵی ٢٠٠١ەوە دەستیداوەتە کاری سینەمایی و لەنزیکەی ٤٠ کورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە ١٣ فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی ٢٠١٠ەوە کاری دەرھێنانی سینەمایی دەکات.

جوبرائیل ئەبوبەکر دەرھێنەری ھەردوو فیلمی (بێدەنگی ئاسمان) و (ئەیلان)ە و فیلمی (بێدەنگی ئاسمان) لەکەمتر لە ساڵێکدا لە ٥٤ فێستیڤاڵی سینەمایی جیھانیدا بەشداری کرد‌و چەندین خەڵاتی بەدەستھێنا و ھەرچی فیلمی (ئەیلان)ە لەچەندین فێستیڤاڵی سینەمایی جیھانی بەشداری کردووە و لەفێستیڤاڵی کلات نیسای سینەمایی کەلەوڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوە چوو، خەڵاتی باشترین فیلمی وەرگرت و ھەروەھا لەیەکەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی رەسام کە لەوڵاتی ئێران بەڕێوە چوو خەڵاتی سێھەمین باشترین فیلمی وەرگرت.

 





ئەم هەواڵە 7474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad